ناو: حەسەن
نازناو: ئاڕاڕات
ناوی باوک: ئەحمەد
ساڵی لەدایکبوون: 1961
شوێنی لەدایکبوون: #قەڵادزێ#، گوندی: ژاراوێ
$ژیاننامە$
ئارارات ئەحمەد ئەحمەد
حەسەن ئەحمەد ئەحمەد ڕەسوڵ، نازناوی نووسین و ئەدەبی (ئارارات)، لەنێوەڕاستی پاییزی 1961 لە گوندی (ژاراوێ)ی سەربە شارۆچکەی قەڵادزێ لە خێزانێکی جوتیار و نەخوێندەوار هاتۆتە دونیاوە.
خوێندنی سەرەتایی و ئامادەیی لەوێ و لە قەڵادزێ تەواوکردووە. لە قۆناغی خوێندنی نێوەندییەوە دەستی داوەتە نووسین. لە هەشتاکان لە گۆڤار و ڕۆژنامەکانی بندەدستی ڕژێم و هەروەها لە بڵاوکراوەکانی شاخ، بابەتی ئەدەبیی بڵاوکردووەتەوە.
$پەرتووکەکانی$
لە دووڕیانی بەهەشتێکدا، نامیلکە هۆنراوە، 1992، لە بڵاوکراوەکانی یەکێتیی نووسەرانی کوردستان/ قەڵادزێ.
لاوکی سەردارێکی ڕەشپۆش، نامیلکە هۆنراوە، 1992، لە بڵاوکراوەکانی یەکێتیی نووسەرانی کوردستان قەڵادزێ.
1.قوتووی عەتار، قوتووی یەکەم، 2004، بابەتی کەلەپووری و فۆلکلۆریی هەمەڕەنگ، لە بڵاوکراوەکانی ئنستیتیووتی کەلەپووری کورد، .
2.قوتووی عەتار، قوتووی دووەم، 2008، بابەتی کەلەپووری و فۆلکلۆریی هەمەڕەنگ، لە بڵاوکراوەکانی ئنستیتیووتی کەلەپووری کورد.
3. قوتووی عەتار، قوتووی سیێەم، 2013، بابەتی کەلەپووری و فۆلکلۆریی هەمەڕەنگ، لە بڵاوکراوەکانی ئنستیتیووتی کەلەپووری کورد.
4. بالۆرە، 2018، لێکۆڵینەوە و تێکستی بالۆرە، بڵاوکرنەوەی سەربەخۆ.
5. چاک و پیر لە کوردستان، بەرگی یەکەم، تایبەت بە مەزارەکانی چاک و پیرەکانی (دۆڵی شاورێ)ی سەربە شارەدێی (سەرکەپکان) – شارۆچکەی ڕانییە.
لە 1994 تا 2002 لە ڕادیۆی مەڵبەندی ڕێکخستنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ڕانییە، بەرنامەیەکی ڕۆژانە و سێ بەرنامەی هەفتانەی ئامادە کردووە. [1]