ناو: محەمەد فاتیح
ناوی باوک: عەبدولڕەحمان
$ژیاننامە$
لە ساڵی 1946، لەشاری #کەرکووک# لە دایک بووە. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و پەیمانگای مامۆستایانی هەر لە کەرکووک، تەواو کردوە. لەساڵی 1967، بە مامۆستا دامەزراوە.
$بەرهەمە چاپکراوەکانی:$
1- بەرەنگاریەکان و ئامادەکردنی سەرکردایەتیەکانی ئایندە
2- بەڕێوەبردنی کۆبونەوەکان، بۆ تێدەشکێت؟، چۆن سەردەکەوێت؟
3- پارت و ڕێکخراوە سیاسییەکان لە تورکیا 1923-2003
4- پانۆرامای بەهاری عەرەب لە تونسەوە تا بەحرەین
5- حزب و ڕێکخراوە سیاسیە عیراقییەکان 1910-2010
6- حزبە سیاسییەکان لە جیهانی سێیەمدا
7- حیزبە سیاسیەکان لە نیشتمانی عەرەبیدا
8- دەسەڵات لە جیهانی عەرەبیدا
9- ژیانی سیاسی لە ئێران، سەدەی بیستەم
10- کەرکووک 1959، ڕووداوەکانی 14ی تەموزی 1959
11- ناسیۆنالیزم و سیاسەت
12- سەرکردایەتی لەنێوان تیۆر و پراکتیکدا
13- پەرەسەندنی ژیانی حزبایەتی لە کوردستانی باشوردا
14- حزب و ڕێکخراوە مارکسیەکان لە جیهانی عەرەبیدا
15- حزبی سیاسی و تیۆری ڕێکخستن
16- گۆڕانی کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیری
17- بەڕێوەبردنی گۆرانکاری
18- ڕامان لە ئایدیۆلۆژیاکان