کەماڵ ئەمینی (شەنگالی)
شاعیر و نووسەر
لە دایکبووی شاری #جوانڕۆ# (1980)
دانیشتووی شاری #سنە#
(ئاوڕێکی خێرا لە هەندێ چالاکییەکان)
- یەکێکە لە پێشەنگەکانی بەرەی چوار لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
- ئەندامی ئەنجومەنی فیکری ئەدەبی خانای قوبادی جوانرۆ لە سەرەتای دامەزرانەوە.
- ئەندامی ناوەندی چرای هزری جوانرۆ.
- مامۆستای کارگەی وەرگێران لە ئەنجومەنی خانای قوبادی بۆ یەک ساڵ.
- مامۆستای کارگەی شیعر و ڕەخنە لە ناوەندی هونەری شاری سنە بە ماوەی دوو ساڵ.
- هاوکاری لەگەڵ حەوتەنامەکانی: سیروان-رۆژهەڵات-ئاشتی و …بە وتار، وەگێران، وتو وێژ، شیعر.
- هاوکاری لەگەڵ گۆڤارەکانی:زرێبار، ئایندە، هەنار، سروە و گۆڤارە زانکۆییەکان(فارسی:فصل نامە دال- گوهران و سایت اتیبان-پیادەرو و...)
- چاپی پتر لە 60 وتارو یاداشتی ڕەخنەی ئەدەبی وتێوری ئەدەبی و فیکری
- چاپی کۆمەڵە شێعری قاڵاو یانی قەفەسێکی خاڵی لە ناوەندی چاپی یانەی قەڵەم 2007
- وەرگێرانی کتێبی کۆمەڵگەو دەوڵەت نووسینی باقر پرهام بە هاوبەشی سابیر مورادی لە ئاکادیمیای هوشیاری و پێگەیاندنی کادێران –#سلێمانی# 2011
- بەشداری لە فستیڤاڵ و کۆنگرە ئەدەبییەکان :
- بە دەست هێنانی پلەی یەکەم لە یەکەمین فستیڤاڵی شێعری هاوچەرخی کوردی لە سنە لە 2002.
- داوەری فسیڤاڵی شیعری ڕۆژئاوای ئێران لە مەلایری هەمەدان 2005.
- کۆنگرەی شێعری پێوەر جیاواز 2006 بە وتار.
- داوەری فستیڤاڵی شێعری هاوچەرخی کوردی لە سنە 2010.
- بە دەست هێنانی پلەی یەکەم لە یەکەمین فستیڤاڵی شیعری هاوچەرخی کوردی لە #پیرانشار# 2011.
- بەشداریکردن لە کۆنگرەی شێعری هاوچەرخی کوردی ڕۆژهەڵات بە وتار و مێزەگرد لە #مەریوان# لە 2012.
- داوەری فستیڤاڵی شیعری خوێندکارە کوردەکانی ئێران.
- چاپی دووەمی کتێبی قاڵاو یانی قەفەسێکی خاڵی لە ئێران-#سەقز# –گوتار.
- چاپی کتێبە شیعری ئەسپایی کەوتن.
- چاپی کتێبە شیعری چارەکێ بۆ نسیان.
- مامۆستای کارگەی شیعری کافە کتێبی وشە بۆ دوو خولی چوار مانگە.
- داوەری سیمیناری ناوچەیی مەولەوی ناسی2019.
- لە دووەمین میهرەجانی خەڵاتی کتێبی ساڵ-سەقز, لە سەر ئاستی پارێزگای سنە, خەڵاتی دووەمی وەرگرت لە ساڵی 2019.
- داوەری کۆنگرەیی نەتەوەیی خانای قوبادی 2020.
- بەرپرسی بەشی کوردی حەوتەنامەی ئاگرین ڕۆژ 2020.[1]