ناوم عەبدول حسێن غەفور، لە وڵاتی سوید خۆم کاندید کردوە بۆ ئەندامێتی یەکەمین کۆنگرەی بزوتنەوەی گۆڕان.
بەندە لەدایک بوی ساڵی 1969ی ناوچەی شارەزور سەر بە پارێزگای #سلێمانی#م تا ناوەندیم خوێندوە،زۆڵم و زۆر و داگیرکاری ڕژێمی #بەعس# لەو سەردەمەدا وایلێکردم کە دەست لە خوێندن هەڵگرم، ببم بە پێشمەرگە لە مەڵبەندی یەک تیپی 55 قەرەداغ تا کارەساتی بەدناوی ئەنفال.
لە دوای ڕاپەڕینی ساڵی 91 وەک هەڵسوڕاوێکی سیاسی کارم کردوەلە ساڵی 1998 نیشتیمانم بەجێ هێشتوە ئێستا لە شاری یۆتۆبۆری سوید نیشتەجێم.
لە دەرەوەی وڵاتیش نەمتوانی وەک کەسێکی ئاسای بژیم خەم و ئازاری گەلەکەم لەبیر بکەم هەربۆیە منیش وەک بەشێک لەو کوردانەی لەدەرەوەی وڵاتن درێژەم بە خزمەتی گەلەکەمدا.
1-هەر لە ساڵی 2008 کاتێک ڕەوتی گۆڕینی دیموکراسی(رەگ) لە هەناوی یەکێتی خۆی ڕاگەیاند بەندە لەگەڵ بەشێک لە هاوڕێیانم لە وڵاتی سوید دەستەی پشتیوانیمان لە داواکاریەکانی (رەگ) ڕاگەیاند و شەرەفی نوسینی یەکەم بەیاننامە بە واژۆی 90 کەس لە پشێمەرگەی دێرین و کەسوکاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی بە من بەخشرا.
2-لەگەڵ ڕاگەیاندنی بزوتنەوەی گۆڕان بەندە بەشاهیدی هەمولایەک یەکێک بووم لە داینەمۆکانی ئەم بزوتنةوةيە و خۆبەخشانە بێ ماندو بوون کارم بۆ کردوە ئەوەی لەگەڵ من کاری کردبێت شاهیدی ئەوەم بۆ دەدات کە چەندێک ڕەنجم لەگەڵ داوە خۆنەویستانە خەمی گەورەی من یەکڕیزی و تەبای و بەهێزی ئەنجومەنی بزوتنەوەی گۆڕان بووە،هەردەم بەرژەوەندی بزوتنەوەی گۆڕانم لەلا گرنگتر بوە لە بەرژەوەندی خۆم.
3-لە کۆنفرانسی دووی ئەنجومەنی یۆتۆبۆریدا وەک دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی بزوتنەوەی گۆڕان هەڵبژێردرام و لە کۆنفرانسی سێ جێگام بۆ هاوڕێیانی تر چۆڵ کرد و بەپێویستم زانی کە هەوڵ بدەين لەشکرێک لە کادر دروست بکەین و هاوڕێ وهاو خەباتمان بن.
4- بەهەمانشێوە لە هەڵبژاردنی بازنەکانی دەرەوەی وڵات کە لە چەند ڕۆژی ڕابردودا ئەنجامدرا سەرەڕای گوشارو و هەوڵێکی زۆر لەلایەن هاوڕێیانمەوە تا خۆم کاندید بکەم بەپێویستم نەزانی و ئەو دةرفةتةم بۆ هاوڕێیانی ترم هێشتەوە.
5-سەرپەرشتی چەند کۆنفرانسێکم کردوە لەوانە1) بەشی یەکەمی کۆنفرانسی سێی ئەنجومەنی بزوتنەوەی گۆڕان لە یۆتۆبۆری 2) یەکەم کۆنفرانسی ئەنجومەنی ئۆسلۆ و ئەکەش هوس لە نەرویج 3) کۆنفرانسی یەکەمی ئەنجومەنی بزوتنەوەی گۆڕان لە ئۆرەبرو، لەگەڵ چەندین کۆنفرانسی کۆمەڵ و ڕێکخراوە مەدەنیەکان لە وڵاتی سوید.
6-ڕۆڵم هەبوە لە سازدان و بەڕێوەبردنی چەندین کۆڕ و سیمینار و خۆپیشاندان بۆ پشتیوانی لە داواکاریەکانی خەڵک لە 17 شوبات و ڕۆژانی دواترو هەموو ئەو تاوان و زوڵمانەی لە هەرچوار پارچەی کوردستان دژ بە گەلەکةم ئەنجامدراوە،
7- سەرپەرشتی چەندین کەمبین و بەیاننامەو نامە نوسینم بۆ ڕای گشتی کوردستان و ناوەندەکانی بڕیاردان لە وڵاتی سوید و ئەوروپا کردوە.
8- لەگەڵ هەریەک لەم کۆمەڵانە چالاکم و کاردەکەم (کۆمیتەی پشتیوانی لە داواکاریەکانی خەڵکی کوردستان ، کۆمەڵەی #گەرمیان#، کۆمەڵەی مەتین ، کۆمیتەی #سەردەشت# عوسمان بۆ داکۆکی لە ئازادی)
9-هاوکاری و بەشداری بەرچاوم هەبوە لەبۆنە کۆمەڵایەتیەکان و پەیوەندیەکی بەرفراوانم لە گەڵ ڕەوەندی کوردی هەبوەو هەیە.
10-دەیان وتارو نوسین و چاوپێکەوتنم لە ڕۆژنامەو سایتە ئەلەکترۆنیەکاندا بڵاوکردؤتەوە .