ناو: گۆران
ناوی باوک: ڕەئوف
رۆژی لەدایکبوون: #11-01-1991#
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
$ژیاننامە$
گۆران ڕەئوف لە 11-01-1991 لە شارەدێی بازیانی شاری سلێمانی لەدایکبووە.
لە ساڵی 2005 دەستیکردووە بە نووسین.
ماوەیەک بەڕێوەبەری نووسینی ڕۆژنامەی ساندیدە بووە.
$بەرهەمەکانی$
نۆڤلێتی (زستانێکی پڕ نهێنی) ساڵی 2007.
ڕۆمانی (ڕاستییە درۆزنەکان) ساڵی 2009.
کۆمەڵە شیعری (عەشق نائومێدییەکی خۆشە) لەلایەن خانەی ڕۆنان ەوە، ساڵی 2013.
کۆمەڵە چیرۆکی (قەفەزێک لەناخی باڵندەیەکدا) لەلایەن دەزگای سەردەمەوە، ساڵی 2016.
کۆمەڵە شیعری (وشەکانیش بریندارن)، لەلایەن ماڵی وەفایی ەوە، ساڵی 2018.
کتێبی (خۆکوشتن و نووسین) ساڵی 2021 لەلایەن خانەی کولتوورەوە.
سەرەڕای بڵاوبونەوەی چەندین وتار و لێکۆڵینەوەی ئەدەبی و شیعر و چیرۆک لە گۆڤار و ڕۆژنامە و ماڵپەڕە ئەدەبییەکان.
لە ئێستادا 2022 سێ پەرتووکی ئامادەی چاپە.
$خەڵاتەکان$
لە ساڵی 2012 لە هەشتەمین ڤیستیڤاڵی گوڵعەنبەردا خەڵاتی یەکەمی وەرگرتووە بۆ چیرۆکی قەفەزێک لەناخی باڵندەیەکدا.
لە ساڵی 2014 لە هەژدەیەمین فیستیڤاڵی گەلاوێژدا خەڵاتی دووەمی وەرگرتووە بۆ چیرۆکی دڵی قاسم.
لە ساڵی 2013 لە فیستیڤاڵی هەتاودا خەڵاتی سێیەمی وەرگرتووە بۆ چیرۆکی گەڕانەوە بۆ ژیانەکەی تر. [1]