قنگ بەگۆبەندە.
لە کوردەواريدا لە شەڕە بەندی شايەران وتراوە:سەری بەندان و بنی بەندانم ڕابی، واتە شايەر هەموو بەندەکانی هێناوەتەوە سەر(ڕابيە) ئەمە بۆ لايەنی خۆشی وتراوە، بەڵام هەندێک جار وا ڕێکەوتووە کەسێک هەرچی کێشە و گرفت و ئالنگاری و گۆڵمەز و ئاشوب و شەڕوشۆڕ و هەراوهۆريا هەبووە گەڕاوەتەوە سەری ئينجا به و کەسە گوتراوە (قنگ بە گۆبەندە).[1]