- چیای سارا، لە سنوری قەزای دوکان بەهۆی بارانبارینەوە هەرەسی هێنا و ڕێگای دوکان و ناحیەی بنگرد و دۆڵی جافایەتی داخست.
- واسق بەتات، سەرکردەی سوپای موختار و ئەمینداری گشتی حزبوڵای عیراق، هۆشداریی دایە هەرێمی کوردستان پەل بۆ پارێزگاکانی کەرکووک و موسڵ و دیالە و سەلاحەدین نەهاوێژێ، ڕاشیگەیاند: "پێویستە کوردەکان سنووری هەرێمەکەی خۆیان قبوڵ بکەن، چونکە هەر پەلهاویشتنێک بۆ دەرەوەی ئەو سنوورە، وا دەکات ئەو سێ پارێزگایەش لەدەست بدەن کە هەرێمێکیان بۆ پێکهێناوە.