ناو: عومەر عەلی سەید (عومەر سەید)
- لە 01-03-1970 لە شاری کەرکووک لە دایک بووە
- خوێندنی سەرەتایی تا ئامادەیی لە چەمچەماڵ خوێندووە
- لە ساڵی 1984 وە تا ساڵی 1999 لە بواری شانۆ و شێوەکاریدا کاری کردووە
- پتر لە بیست و پێنج کاری شانۆیدا وەک ئەکتەر و دەرهێنەر و ئامادەکردن و نووسین بەشداری کردووە
- دوو جار خەڵاتی باشترین نواندن و جارێکیش باشترین دەرهێنانی لە چوارچێوەی ڤیستیڤاڵەکانی کەرکووکدا بە دەستهێناوە
- لە بواری هونەری شێوەکاریدا خاوەنی سێ پیشانگای تایبەت و پانزە پیشانگای هاوبەشە
- لە ساڵی 1992 وە لە بواری نوسینی ئەدەبی و ڕۆژنامەگەریدا کار دەکات
- سالی 2006 خەڵاتی دووەمی چیروکی ڤیستیڤاڵی گەلاوێژی بردەووە
- لە ساڵی 1997 پەیمانگای ناوەندی مامۆستایانی سلێمانی تەواو کردووە
- لە ساڵی 2000 وە لە شاری سلێمانی دەژێت و پیشەی مامۆستایە
- خێزاندارە و باوکی چوار منداڵە
- ئەم کتێبانەی بە چاپ گەیاندووە
1-#لە کۆتایی چاوەڕوانیدا# کۆمەڵە چیرۆک 2009
2- #بازنە ڕاخراوەکانی بابل# ڕۆمان 2010
3- #سەرزەمینی زیکزیکە# ڕۆمان 2018
4- #ئەسپەرە# ڕۆمان 2019
5- #ئاشوبی سین و کۆڕی شین# ڕۆمان 2020 [1]