کاوەگەرمیانی، کەلار: بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی گەرمیان، حیکمەت ئەحمەد، ئەمڕۆ(دوو شەممە)بە ئاوێنەنیوزی ڕاگەیاند، "لەماوەی یەک مانگی ڕابردوودا لیژنەکانیان پشکنینیان بۆ زیاتر لە 650 شوێنکار کردووەو، 64 فرۆشگاشیان بەهۆی خۆراکی بەسەر چوو دەستگیرکردووەو هەریەکەیان بەبڕی 50 هەزار دینار غەرامەکردووەو 20 فرۆشگاش بەهۆی هەڵنەواسینی نرخەوە هەریەکەو بەبڕی 30 هەزار دینار غەرامەکراون.
ناوبراو وتی بانزینخانەی حکومیش هەڵە لەخوێندنەوەی ژمێرەرەکانیاندا هەبووە و بۆ ئەو مەبەستە نوسراو ئاراستەی قائیمقامیەتی کەلار و کفری کراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد کە بەهۆی ئەوەی 3جار لەسەریەکە فراولەی خراپ بووی فرۆشتووە، یەکێک لە کەرتەکانی فرۆشتنی میوە لە عەلوەی کەلار دوای غەرامەکردنی بۆ دووجار، بەبڕیاری قایمقامی قەزای کەلار داخراوە بۆماوەی 10 ڕۆژ.
- 04-03-2013