- لە بارەگای سەرەکیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک، لە مەراسیمێکی تایبەتیدا و بەئامادەبوونی باڵیۆزی عیراق لە نەتەوە یەکگرتووەکان و زیاتر لە 50 باڵیۆز و نوێنەری وڵاتان، پیشانگەیەکی فۆتۆ و ڤیدیۆ بەبۆنەی ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجەوە کرایەوە.
- تەقینەوەیەک لە سەنتەری دوبز ڕوویدا، تەقینەوەکە بنکەی پۆلیسی دوبز (دادگای کۆن)ی کردبووە ئامانج. بە گوێرەی ئامارەکان، 14 بریندار و 8 کوژراوی لێکەوتووەتەوە.
- بوومەلەرزەیەکی بەهێز کاتژمێر 5:57 دەقیقەی ئێوارە لە سەنتەری شاری دهۆک دەدات. بەپێوەری ڕێختەر بومەلەرزەکە 4.8 پلە بووە.