د. ئەحمەد حەمەد ئەمین
ساڵی 1977 لە #هەولێر# لە دایک بووە.
ساڵی 2000 بەشی مێژووی لە کۆلیژی ئاداب زانکۆی سەڵاحەدین، تەواوکردووە.
ساڵی 2005 بڕوانامەی ماستەری لە مێژووی نوێ و هاوچەرخ لە بەشی مێژووی لە کۆلیژی ئاداب زانکۆی سەڵاحەدین، وەرگرتووە.
ساڵی 2014 بڕوانامەی دکتۆرای لە مێژووی نوێ و هاوچەرخ لە بەشی مێژووی لە کۆلیژی ئاداب زانکۆی سەڵاحەدین، وەرگرتووە.
$بەرهەمە چاپکراوەکانی:$
1-ڕەواندز، لێکۆڵینەوەیەکی مێژوویی -سیاسی 1918-1939، چاپی یەکەم -2006، چاپی دووەم -2008
2-ئەندامە کوردەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراقی لە ڕۆژگاری پاشایەتیدا 1925-1958.
3-دۆزی کورد، لە چەند باسێکی مێژووییدا.
4-ڕەوتی چەپ لە باشووری کوردستان، کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان وەک نموونە.
5-پارتی دیموکراتی کورد -ئێراق بەرەی پیشکەوتوو 1951-1956.
6-چەند لاپەڕەیەک لە مێژووی نوێ و هاوچەرخی ئێراق.
7-وەهاب ئاغای ڕەواندزی 1909-1972.
8-کاریگەریی پەیماننامەی زەهاو 1639 لەسەر کوردستان.
9-بیبلیۆگرافیای گۆڤاری ڕزگاری.
$بابەت و لێکۆڵینەوەکانی لە گۆڤار و ڕۆژنامەکان:$
1-ڕەنگدانەوەی نووسینەوەی مێژووی هەولێر لە ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ دا.
2-سەرژمێری پارێزگای #حەسەکە# ساڵی 1962 لە ڕۆژاوای کوردستان، هۆکار و ئەنجامەکانی، د. ئەحمەد حەمەدئەمین و م.ی نەهرۆ محەمەد عەبدولقادر.
3-پارتی ڕەفاە لە تورکیا -لە بنەڕەتدا لە گۆڤاری مێژوو ژمارە (21) ساڵی 2012 بڵاوکراوەتەوە.
4-پەرەسەندنە سیاسییەکانی میسر لە ماوەی حکومڕانی ئەنوەر سادات 1971-1981.
5-خۆپێشاندانی خوێندکاران و جەماوەری شاری هەولێر ساڵی 1982، لە گۆڤاری کۆزان بڵاوکراوەتەوە.
6-سیاسەتی سووریا بەرانبەر بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد لە کوردستانی ئێراقدا 1976-1988، توێژینەوەیەکی مێژوویی سیاسییە.
7-شاسوار جەلال ناسراو بە ئارام.
8-شەهاب شێخ نووری ناسراو بە خاڵە شەهاب.
9-پەیوەندییەکانی نێوان ئێراق و ئێران 1958-1968.
10-هۆکارەکانی سەرهەڵدانی شەڕی ناوخۆ لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا.
11-ودرۆ وڵسن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا 1865-1924، توێژینەوەیەکی مێژووییە لە ژیان و ڕۆڵی سیاسی و سەرۆکایەتی.
12-د. خەلیل عەلی موڕاد، کەڵەپیاوێک لێوانلێو لە ڕەوشت و زانست.
13-پەرتووکی بەدرخانییەکان، ماڵباتێکی خەباتکار -خوێندنەوە، هەڵسەنگاندن، شیکارێکی بابەتییانە.
14-لە پەراوێزی ڕۆژێک بۆ پێشمەرگە.
15-بزووتنەوەی سۆسیالیستی کوردستان 1976-1982، توێژینەوەیەکی مێژوویی سیاسییە. یەکەمین جار لە گۆڤاری الاستاذ ساڵی 2010 لە ژمارە 115 بڵاوبووەتەوە، دواتریش لە گۆڤاری کلتور ژمارە 9 بۆی زیاد کراوە دووبارە بڵاوکراوەتەوە.
16-بارودۆخی باشووری کوردستان لە ماوەی دانووستانەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ڕژێمی #بەعس#دا 1983-1985، توێژینەوەیەکی مێژوویی سیاسییە، پێشووتر لە گۆڤاری الاستاذ ژمارە 113 لە بەغدا بڵاوبووەتەوە.
17-بیرەوەرییەکانی عادل ڕەفیق، خوێندنەوە و هەڵسەنگاندن، هەواڵنامەی کتێب.
18-بیرەوەرییەکانی نووری شاوەیس، هەڵسەنگاندن و ڕاستکردنەوە، گۆڤاری زانکۆی #دهۆک#، پ23 ژ2.
19-بایەخی نووسینەوەی مێژووی کورد لە ڕۆژنامەی هاوکاری 1970-1975، گۆڤاری زانکۆی #سلێمانی# بۆ زانستە مرۆڤایەتییەکان، بەرگی 24، ژمارە 5، ساڵی 2020.
20-بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی نەتەوەیی گەلی کورد لە دیدی گۆڤاری ڕزگاری دا 20ی نیسانی 1969 -27ی مارتی 1970، توێژینەوەیەکی مێژووییە، گۆڤاری زانکۆی #هەڵەبجە#، بەرگی 5، ژمارە 4، ساڵی 2020.