ئەلجەزەری (بە عەرەبی: الجزري) ناوی تەواوی (بدیع الزمان ئەبولعز کوڕی ئیسماعیل کوڕی ڕەزاز) ناسراو بە (ئەلجەزیری) زانایەکی کوردی موسوڵمانی بیرکاریزانی: زانا و داهێنەر و ئەندازیاری میکانیکی و پیشەگەر و هونەرمەند و زانای بیرکاری بوو لە شاری جەزیرەی بۆتان لە سەردەمی زێڕێنی ئیسلام (العصر الذهبي للإسلام) یان (سەدەکانی ناوەڕاست) ژیاوە. ناسراوە بەهۆی (پەڕتووکی فێربوونی ئامێرە گرنگە میکانیکیەکان) لە ساڵی (1206ز) کە تیایدا باسی لە (50) ئامێری میکانیکی کردووە هەروەها چۆنییەتی فێربوونیان و بەکارهێنانیان.
=KTML_Bold=ژیانی ئەلجەزەری=KTML_End=
دەربارەی ژیانی ئەم زانایە کەمێک زانراوە زۆربەی زانیارییەکان لە پەڕتووکەکەی خۆیدا کە ناوی (پەڕتووکی فێربوونی ئامێرە گرنگە میکانیکیەکان) ە هاتووە. ناوەکەی لە شوێنی لەدایکبوونەکەیەوە هاتووە کە جەزیرەی ئیبن عومەرە (بە عەرەبی: جزيرة ابن عمر) کە ئێستا پێی دەڵێن جەزیرەی بۆتان لەسەر ڕووباری دیجلە. ئەمیش وەکوو باوکی ئەندازیار بووە لە کۆشکی ئارتوکلو کە شوێنی بنەماڵەی ئارتوکلوی شاری #ماردین# بووە کە ئەم بنەماڵەیە حوکمی ڕۆژهەڵاتی ئەنادۆڵیان کردووە لەژێر دەستەڵاتی دەوڵەتی زەنگی لە مووسڵ و دواتریش لەژێر دەستەڵاتی سەڵاحەدینی ئەیوبیدا بوون. ئەلجەزیری لە تۆر لەدایکبووە کە ئێستا ناوچەیەکە سەر بە جەزیرەی بۆتان لە باکووری کوردستانە. ئەلجەزیری یەکێک بوو لە پیشەزانان و هونەر زانان و زیاتر لە ئەندازیارێکی چالاک دەچوو تا لە داهێنەرێک.پەڕتووکەکەی بە ناوی (پەڕتووکی فێربوونی ئامێرە گرنگە میکانیکیەکان) زۆر بەناوبانگ بوو کە تیایدا باسی لە چەندین ئامێری پێشکەوتوو کردووە وە هەروەها چەندین جار وتوویەتی کە لەو پەڕتووکەیدا تەنیا باسی لەو ئامێرانە کردووە کە خۆی درووستی کردوون. هەروەها پەڕتووکەکەی زیاتر بە شێوازێکی مۆدێرن نووسراوە و زیاتر لە پەڕتووکێکی پراکتیکی دەچێت.
=KTML_Bold=شێواز و ڕێگاکانی=KTML_End=
لە کاتێکدا کە داهێنانەکانی ئەلجەزیری لەم سەردەمەدا بە شێوەیەکی کەم نرخ دەردەون، بەڵام ڕووی گەورەی ئامێرەکانی ئەلجەزیری پێکهاتوون لە شێواز و بنچینە و بیرۆکە و ڕێگا و هەروەها شێوازی دیزاین و کارپێکردنی.
=KTML_Bold=کاتژمێری فیل (ئاوی)=KTML_End=
ئامێری کاتژمێری فیل یان ئاوی لە ساڵی 1206ز لەلایەن ئەلجەزیری باس کراوە و ڕوونکراوەتەوە وە هەروەها درووستیشی کردووە سەرەڕای ئەوەش چەندین داهێنان و نوێخوازی تێدا بەدی کراوە. ئەم ئامێرە پێکهاتووە لە فیلێک کە ئاو بە شێوەیەکی بەهێز پاڵی پێوە دەنرێت و بەناویدا تێپەڕ دەبێت. یەکە جیوازەکانی ئەم کاتژمێرە دەکەونە سەر فیلەکە، ئەمانە بۆ ئەوە درووستکراون کە نیو کاتژمێر جارێک بجووڵێن و دەنگێک درووست بکەن.
سەرچاوەکان
- ویکیپیدیای ئینگلیزی
- ویکیپیدیای تورکی
- ویکیپیدیای عەرەبی