سەر دەڵێ بە زمانی، هەتا ئەتۆم جیرانی، خۆشیم نایە لە گیانی.
جیران: هاوسێ یان هاوماڵ. هەندێک کەس لە کۆڕ و کۆبوونەوەی کۆمەڵایەتیدا زمانیان لە دەربڕینی هەندێک قسە ناپارێزن، هەموو قسەیەکی تایبەتیی لە هەموو جێگە و شوێنێکدا دەڵێن، دواتر بۆیان دەبێتە کێشە. مەبەست لە کەسی زۆر بڵێیە کە زۆر وتنەکەی دەبێتە لەناوچوونی.[1]