کێ کردی، کێ خواردی.
لە دنیای چینایەتیدا چەوساوەکان کاردەکەن و پێویستییەکانی ژیان بەرهەم دێنن، بەڵام دەسەڵاتداران بێ ماندووبوون دەیخۆن، کورد دەڵێت: گا دەیکات و کەر دەیخوات. مەبەست لەوەیە کە لە ژیاندا کەسانێک ماندوودەبن و بەرهەم دێنن، کەسانێکی تر کە ئارەقیان نەڕشتووە دێنە سەرحازریی و دەیخۆن. [1]