وەک ورچەکە بە گونەوە پێوە بووە.
هەموو ئاژەڵێکی نێر کاتێک لەلایەن دڕندەکانەوە هێرشیان دەکرێتەسەر، سەرەتا پەلاماری گونیان دەدرێت، هەر کاتێک گونیان گیرا ئیتر خۆیان ڕادەستی مردن دەکەن، بۆ کەسێک بەکاردێت کە لە کارێکدا تێوەگلابێت، سەر و بنی تێنابێت و سەرمایەکەی بەتەواوی دانابێت، واتە: مایەپووچ بووبێت. [1]