ژیشک دەستی بەسەری بیچوەکەی دا دینا و دەیگوت: بە قوربانی ئەو پشتە نەرم و نۆڵەت بم.
ژیشک: یەکێکە لە گیانلەبەرە کێوییەکان و لە ناوچە چیاییەکانی کوردستان بوونی هەیە، پشتی بە جۆرێک دڕکی زۆر تیژ داپۆشراوە، بۆ خۆپارێزی لە دوژمنەکانی بەکاری دێنێت. فەرخە: بێچوو. پەندەکە مەبەستی ئەوەیە کە هەموو مرۆڤێک منداڵی خۆی لا جوان و نازادارە. [1]