کارێ بکە قەور و قیامەت نەسووتێ.
قەور: گۆڕ یان دوا مەنزڵگەی مرۆڤ لە دوای مردن. قیامەت: ڕۆژیی دوایی یان ئەو دنیا (فەرهەنگی مەدرۆخ)، لە تێڕوانینی ئایینە ئیبراهیمییەکاندا مرۆڤ دوای مردن لەسەر کاری چاکە و خراپەی خۆی لەلایەن یەزدانەوە لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت، مەبەست لەوەیە مرۆڤ دەبيت بەشێوەیەکی نەریتیی ڕەفتار و کردار ئەنجامبدات، بۆ ئەوەی تووشی لێپرسینەوە نەبێت. [1]