گووی وشک بە قونی کەسەوە نانووسێت.
هەموو کەسەک کەم تا زۆر بەپێی تەمەنی هەڵەی هەیە، بەڵام کەسە خراپەکارەکان کە لە نەریتی کۆمەڵایەتی لایانداوە لەکەی گەورە لەسەر شانیانە، مەبەست لەویە کە کەسی پاک ڕەفتار، هیچ بوختانێکی پێوە نانووسێت و لەکەدار ناکرێت، کەس ناتوانێت ئابڕووی بڕووشێنێت.[1]