خانی مرۆڤی کونە قوڕە، لە قەسری میر و ئاغان خۆشترە.
خان: بە کۆمەڵێک دووکان دەوترێت کە لەسەر حەوشەیەک بن، بازرگان لەناویدا دادەنیشێت و خەریکی سەودا دەبێت، هەروەها جێگەی وڵاخ و باربەرە، مەبەست لەوەیە کە ماڵەک چەند بچووک و تەنگ و لە قوڕ درووستکرابێت، وەک دووکانی خان، گەر هیی خۆت بێت بێمنەتە، لە ماڵی ئاغا و میر لەلات بەنرخ ترە. [1]