چاو لە کۆزێ بکە جا پاروو لە ماستی ڕۆگرە.
کۆز: جێی مۆڵی ئاژەڵی وردەیە کە بەتەیمان تەنرابێت (فەرهەنگی خاڵ)، ڕۆگرە: پارووی لێبدە. واتە گەر بە میوانی چوویتە ماڵێک، سەرەتا تەماشای کۆزەکەیان بکە بزانە بەرخۆلە و کاریکەی تێدایە، واتای ئەوەیە کە ئەو ماڵە مەڕ و بزنیان زاوە و شیر و ماستیان هەیە. ئەو کات داوای نان و ماست بکە و بیخۆ. بۆ کەسێک بەکاردێت کە ماڵێک داوای خواردنێک بکات کە نەبێت، یان لە شتێک زۆر بخوات کە ماڵەکە کەمیان هەیە. [1]