تڕی وا دەکەنێ دە قونیوە نایە.
هەندێک مرۆڤ لەپڕێک دەبن بە کورێک، بەهۆیەوە لەخۆیان بایی دەبن، چونکە ئەو دۆخە نوێیەیان بەخۆیانەوە نەدیوە. پەندەکە بە کەسێکی بە دەمار و لووتبەرز دەوترێت کە لە خێزانێکی هەژار و نەداردا پەروەردە بووبێت و لەناکاو بەهۆکارێک دەوڵەمەند بووبێت، ئەوەش بووبێتە هۆی ئەوەی لەخۆی بایی بووبێت.[1]