کراس کەتان شۆڕەی تێ، زک لە برسیا قۆڕەی تێ!
کەتان: جۆرێک قوماش و تەنراوی ناسک و تەنکە، ژنان دەیکەن بە کراس یان سەرپۆش و دەیدەن بەسەریاندا (فەرهەنگی خاڵ)، بە کەسێک دەوترێت کە هەرچی دەستکەوێت بیدا بەشتی جوان و لەبەری بکات و خۆی پێوە بابدات، گرنگی بە ڕووخساری بدات، بەڵام لە برسا قۆڕەی سکی بێت. [1]