جوابی مست پێلەقەیە.
پێلەقە: جۆرێک لە توندوتیژییە کەسێک لە کاتی تووڕەبوون و شەڕدا دژ بە نەیارانی بەکاری دێنێت، وەک جۆرێک لە تۆڵە و بەرگری و پارێزگاری لەخۆی، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە چۆن ئەزێت بدرێیت بەوشێوەیان یان توندتر لەوە تۆلە دەکەیتەوە، واتە: گەر مستێکت بەرکەوت پێلەقەیەک دەوەشنیتەوە.[1]