کار کارە کەرە و ناو خانم.
لە کوردەواردا کاری پیشەگەریی زۆرە، هەر کەسێک بەپێی لێهاتوویی و شارەزایی خۆی پیشەیەکی تایبەتیی هەیە، زۆر وەستای شارەزا بە ناوی پیشەکەیەوە بانگ دەکرێت، مەبەست لەوەیە هەموو کەسێک بەپێی پێگەکەی ئیش و کاری بۆ دابین دەکرێت هەروەها بەناوی ئیشەکەیەوە بانگ دەکرێت. ناکرێت کەسێکی ئیشێکی هەبێت و بەناو پیگەیەکی بەرزترەوە باگ بکرێت. [1]