کار خەیر ئیفتخارەی بۆ چەس.
خەیر: کاری چاکەکاریی. ئیفتیخارە: شانازی و خۆپێوەبادان (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە). چەس: چییە (فەرهەنگی خاڵ). مەبەست لەوەیە هەر کەسێک لە کۆمەڵگەدا دەستگیرۆیی و کاری چاکەکاریی لەگەڵ کەسانی لێقەومان و هەژاردا بکات، ناکرێت خۆی پێوەبابدات و شانازی پێوەبکات. [1]