ئاگری مێردم، نەک بەهەشتی دایک و باوکم.
ئەم پەندە تایبەتە بە کچان. لە ئەفسانەی ئایینە ئیبراهیمییەکاندا بەهەشت خۆشترین و پڕبەهاترین جێگەیە کە مرۆڤە خواپەرستەکان دوای مردن بۆی دەچن، بەهەشتی دایک و باوک: مەبەست لە ماڵی باوانە کە کچ تێیدا لە هەموو شتێک بەهرەمەندە، ڵەگەڵ ئەوەدا ماڵ و مێردی خۆی پێخۆشترە، هەرچەند بەقەدەر ماڵی باوکی خۆش نەبێت. کچێک دەیڵێت کە ئارەزووی مێردکردن بکات. [1]