سەرێک لەناو سەرانا نەبێ، بۆ بڕین باشە.
مرۆڤ نابێت خۆی لە کۆمەڵگە و خزم و کەسی خۆی جیابکاتەوە، لە نەهامەتی و کوێرەوەرییەکاندا پشتیان تێبکات و خۆی داببڕێت و قسەیان لەگەڵ نەکات. واتە: هەر کەسێک لەگەڵ هاوەڵ و خزم و کەسی خۆیدا نەبێت لە خۆشی و ناخۆشیدا، بۆ مردن باشە و پشتی پێنابەسترێت.[1]