خێزانی زۆر ئازیزم / مناڵە خۆشەویستەکانم هیوام خۆشیتانە
1. من کەوتمە داوەوە بە هاندانی ( )، ( ) ئەوەی دیوارەکانی دوکانی بۆ ڕەسم کردین ئەو شاهید بوو بەسەرمانەوە، ئەمە بە شوێنی خۆی بگەیەنن.
2. من لە پیناوی نیشتماندا لە سێدارە ئەدرێم بۆیە داوا و تکام وایە جلی ڕەشم بۆ مەکەن چونکە پێمانەوە نایەت، ڕێکەی (تسجیل و ڕادیۆ و تەلەفزیۆن) لە مناڵەکان مەگرن بابەئارەزوی خۆیان بەکاری بهێنن، هیچ خەفەت بۆ من مەخۆن و ئاگاداری دواڕۆژی خۆیان بن، ئەوەی من ئەمەوێت تەواوکردنی قوتابخانەکانیانە.
3. هەوڵ بدەن ئەو شتانەی کە ئێستا ماون لە ماڵدا دوژمن ئەیەوێت دەستی بەسەردا بگرێت بۆ ماوەیەک پەرش و بڵاوی بکەنەوە تاکو بەردەستیان نەکەون، سەبارەت بە عەرزەکەی کە هەمانە من باسم نەکردووە ئێوەش تاکو وەزع بە بارێکدا ئەکەوێت باسی مەکەن کە وەزع کەمێک چاک بوو ئەو کاتە چیتان بەباش زانی وای لێ بکەن، ئەوەی لەسەرەتادا بووە هۆی توش کردنم (................) بوو.
4. لەگەڵ سیروان لە دوکان شتم هەڵگرتبوو دەری بهێنن ئەگەر سودی هەبوو بۆخۆتان سودی لێ وەربگرن بە پێچەوانەوە بە ئارەزوی خۆتان، لە مخزن لە پشتی دەرگای سەرەوە بەینی دەرگا و تەبەدۆرەکە شتم هەڵگرتووە ئاگاداربن،ـــــ زۆر زۆر چاوی عبدلله ی برات ماچ ئەکەم لەگەڵ برا و خوشک و کەسەکانم، چاوی سیروان +شاخەوان+تۆڵە گیان + شێنێ ی خۆشەویستم ماچ ئەکەم شەوانە لە جیاتی من چاوی شیروان ماچ بکەن بەداخەوە ئەوەندە تەمەنم نەبوو تەنها جارێکیش لە باوەشم بگرتایە زۆر شانازی ئەکەم جێگام چۆڵ نی یە شانازی ئەکەم کە مناڵەکانم بونە مناڵی شەهید بەڵام داواکارم بە قسەی هیچ هاوڕێیەک نەکەونە داوەوە و سیقەیان زۆر کەم بێت.
لە کۆتایدا بە خواتان ئەسپێرم، ئێستا لە ژورێکی 2م × 2م پێنج کەسین من + کاک جبار + کاک عطا أحمد محەمەد + حمە ڕحیم + مامۆستا أحمد چاوەڕوانی دوا ڕۆژی ژیانین)