راگەیەنراوی 13مین کۆبوونەوەی گشتی ی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان- کنک
26 و 27 ی ئایاری 2013
کۆبوونەوەی گشتی 13 ی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان- کنک لەدوو ڕۆژی (25 – 26 ی گوڵان 2013) بە چەندین بڕیار و ڕاسپاردەی گرنگ و سەرکەوتوانە کۆتایی هات.
13مین کۆبوونەوەی گشتی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان- کنک لە دۆخی پێویستیی نەتەوەیی و نیشتیمانی ی کوردستاندا، لە سەر ئاستی هەرە بەرز پێکهات. تیایدا ژمارەی ئەندامان لە کەسایەتی و پارت و ڕێکخراوەکانی کوردستانی زیادیکرد. بەشداری کوردستانیان لە سەرانسەری کوردستان هەندەران لە ئاستێکی زۆر بڵندا بوو. لە کوردستانی فیدراڵ، جگە لە پارت و ڕێکخراوی سیاسی و مەدەنی، نوێنەری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ئامادە بوون.
ئەو میوانانەی کە ئامادەبوون و وتاریان پێشکەشکرد:
1پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەڕێز مەسعود بارزانی، بەڕێز هێمن هەورامی نوێنەر پێشکەشی کرد.
2. بەرپرسی کارگێری مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەڕێز مەلا بەختیار.
3. سەرۆکی کۆنگرەی گەل، بەڕێز ڕەمزی کارتال.
4. نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڕێز دلاوەر ئاژگەیی.
5. پەڕلەمانتاری ب د پ، بەڕێز خەلیل ئاکسۆی.
6. سەرۆکی یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستان، بەڕێز نیعمەت عەبدوڵڵا
7. سەرۆکی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) بەڕێز حاجی ئەحمەدی
8. سەرۆکی پارتی ئازادی دیموکراتی (پ ی د) بەڕێز سالح موسلیم
9. نوێنەری بزووتنەوەی گۆڕان، بەڕێز کاوە حەسەن
10. نوێنەری حیزبی دیموکراتی کورستانی ئێران، بەڕێز عەلی ئەشرەف
11. نوێنەری حزبی دیموکراتی کورستان، بەڕێز خالید حەسەنپور
12. نوێنەری حزبی شیوعی کوردستان، بەڕێز ئیبراهیم سۆفی (باوکی تارا)
13. سەرۆکی حزبی سۆسیالیستی دیموکراتی کوردستان، بەڕێز محەمەدی حاجی مەحمود
14. سکرتێری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، بەڕێز بەڵێن مەحمود
15. سکرتێری حزبی ئایندەی کوردستان، بەڕێز قادر عەزیـــــز
16. سەرۆکی پارتی ئیسلامی کوردستان، بەڕێز حیکمەت سەربلند
17. سکرتێری حزبی ڕزگاری کوردستان، بەڕێز ڕێکار ئەحمەد
18. نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان باکور، بەڕێز بایرام ئەیاز
19. نوێنەری پارتی دیموکراتی پێشڤەڕۆی کوردی سوریا، بەڕێز بروسک نەجار
20. نوێنەری پارتی کۆمەنیستی کوردستان(باکور) بەڕێز حەسەن ئوزگور
21. نوێنەری یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، بەڕێزان سەرتیپ شەرەفیانی و وەلید غازی
22. نوێنەری کۆمەڵەی ئیسلامی کوردستان، بەڕێز عبدالستار مەجید
23. سەرۆکی پارتی گۆڕانی دیموکراتی ی مەزۆپۆتامیا، بەڕێز یەشار کوچوک ئارسەلان
24. نوێنەری پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستان، بەڕێز حەسەن جودی
25. نوێنەری کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، بەڕێز ڕەزا کەعبی
26. نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردی سوریا – ڕۆژاوا، بەڕێز موحەمەد داود
27. سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان – سوریا، بەڕێز د.تەوفیق حەمدوش
28. نوێنەری پ چ ک – س ڕۆژئاوا بەڕێز سالار شێخانی
29. نوێنەری پارتی شیوعی کورد – سوریا
30. نوێنەری پارتی چەپی دیموکراتی کورد لە سوریا – ڕۆژئاوا، بەڕێز د. نوری کانۆ
31. نوێنەری پارتی سەوزی کوردستان، بەڕێز هندرین ئەشرەف نوعمان
32. نوێنەری ڕێکخراوی دیموکراتی یارسان، بەڕێز ناوخواز نازەری
33. نوێنەری یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان، بەڕێز شێرزاد عەلی
34. نوێنەری ئۆتۆنۆمی کورد لە ڕۆسیا، بەڕێز جەمال شەمۆیان
35. نوێنەری ئەنجومەنی نیشتیمانی کورد لە سوریا، بەڕێز عەبدولکەریم عومەر
36. پەیامی سەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری ک ج ک، بەڕێز موراد کارایلان
37. پەیامی ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری ک ج ک، بەڕێز جەمال بایک خوێندرانەوە
پارتی و ڕێکخراوە ئەندامەکانی کنک کە ئامادە بوون:
1. پارتی کرێکارانی کوردستان- پکک
2. کۆما جڤاکێن کوردستانی - ک ج ک
3. پارتی ژیانی ئازادی کوردستان – پژاک
4. پارتی یەکێتی دیموکراتی - پ ی د
5. حزبی شیوعی کوردستان – باشوور
6. حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان – باشوور
7. حزبی سۆسیالیستی دیموکراتی کوردستان – باشوور
8. حزبی ئایندەی کوردستان
9. کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان
10. پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستان - پچدک
11. پارتی کۆمۆنیستی کوردستان – باکوور
12. پ ا ژ ک
13. ک ژ ب
14. پارتی ئیسلامی کوردستان - پئک
15. پارتی سەوزی کوردستان
16. پارتی دیموکراتی کوردستان سوریا - ڕۆژاوا
17. پارتی دیموکراتی کوردستان – سوریا
18. پارتی چەپی کورد – سوریا
19. پارتی کۆمۆنیستی کورد – سوریا
20. حزبی ڕزگاری کوردستان – باشوور
21. پارتی چەپی دیموکراتی کورد لە سوریا
22. پارتی گۆڕانی دیموکراتیکی مێزۆپۆتامیا
23. یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان – باشوور
24. ڕێکخراوی دیموکراتی یارسان
25. بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان – هەولێر
26. جڤاکا ئیسلامی کوردستان - ج ا ک
27. ئۆتۆنۆمی کورد لە ڕوسیا
28. جڤاتا کورد لە ئۆکراینا
29. ناوەندی چاپەمەنی و ڕوناکبیری ژنان لە هەولێر
30. ئەنستیوتی کوردی لە برۆکسل – بەلجیکا
31. ئەنستیوتی کوردی لە کۆلن - ئەڵمانیا
32. ئەنستیوتی کوردی لە ستۆکهۆڵم - سوید
33. کۆن– کورد
34. فیدراسیۆنی کۆمەڵە ئێزدییەکان
35. فیدراسیۆنی عەلەویەکانی کوردستان
36. یەک کۆم – ئەڵمانیا
37. یەکێتی مامۆستایانی کوردستان
38. بزووتنەوەی ژنی ئازاد لە ئەوڕوپا
39. تەڤ – چاند
40. ئاسوودە – سلێمانی
41. سەنتەری ڕاگەیاندنی ڕۆشەنبیری ژنان
42. ئاگرگای زەردەشتی – سوید
43. ئینیسیاتیڤی پزیشکانی کورد – ئەڵمانیا
44. یەکماڵ – بەرلین
45. کۆمەڵەی گەیاندن - هەولێر
46. سەنتەری کوردی – بەرلین
47. ئازەرمێر – سازی مافی ژنان – سوید
48. یەکێتی خوێندکارانی کوردستان
49. کۆمەڵەی کەلتوری کورد – ڕوناهی لە ئازەربایجان، بەڕێز فەخرەدین پاشایەڤ
پارت و ڕێکخراوە چاودێرەکان :
1. یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان
2. کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
3. هاووڵاتی ئازاد
4. پارتی دیموکراتی پێشڤەڕۆی کوردانی سوریا
میوان :
1. ب د پ
2. پارتی دیموکراتی کوردستان
3. یەکێتی نیشتیمانی کوردستان
4. بزووتنەوەی گۆڕان
5. حزبی دیموکراتی کوردستان – ئێران
6. حزبی دیموکراتی کوردستان
7. پارتی دیموکراتی کوردستان – باکور
8. یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستان
وەک لە لیستەکانی سەرەوە هاتووە، 49 ڕێکخراوی ئەندام، 4 ڕێکخراوی چاودێر و 8 ڕێکخراو وەکو میوانی کۆنگرە و لەگەڵ ژمارەیەکی زۆری سیاسەتمەدار و ڕوناکبیرانی سەربەخۆی کوردستانی و ئەندام لە کۆبوونەوەی گشتی (کۆنگرەی 13) کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان دا بەشدار و ئامادەبوون.
کۆنگرە لە سەر پرس و پرسگریەکانی کورد و کوردستان، کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، پێشهاتە سیاسیەکان، ئامانجەکانی بزووتنەوەی نەتەوەیی و نیشتیمانی و یەکڕیزی نەتەوەیی بە بەرفراوانی وەستا و گفتوگۆی لە سەر کرد..
لە ڕۆژی یەکەمی کۆنگرەدا بەلاغێکی 11 ماددەیی بە یەکدەنگی قەبوڵ کرا و بڵاوکرایەوە.
لە بارەی کارو خەباتی کنک و لە پەیوەندی لەگەڵ بارودۆخی کوردستان ئەم بڕیارانە پەسەند کران:
1. کنک لە هەوڵەکانی بەردەوام بێت کە هەموو دینامیکە نەتەوەیی و نیشتیمانیەکان لە سەر زەمینەی یەکێتی نەتەوەیی و نیشییمانیدا کۆ بکاتەوە.
2. خەبات بۆ بەستنی کۆنفرانسی یەکێتی نەتەوەیی و نیشتیمانی کوردستانی بکرێ.
3. کارو خەباتی بەرفراوان بۆ ئازادکردنی بەڕێز ئۆجەلان و هەموو زیندانیانی سیاسی بکرێ.
4. بۆ کاندیدکردنی بەڕێز عبدللە ئوجەلان بۆ " خەڵاتی ئاشتی ی نۆبڵ " کارو خەباتی ناوخۆیی و نێونەتەوەیی بکرێت.
5. کنک بانگی دەوڵەتی فەرەنسا ئەکات کە ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کنک بەڕێز ئادەم ئۆزۆن بە زووترین کات ئازاد بکات.
6. دەستکەوتەکانی کوردستان بەگشتی و بەتایبەت ستاتوی باشووری کوردستان و پێکهاتەی نوێی ڕۆژئاوای کوردستان بپارێزرێت.
7. پشتگیریی پرۆسەی ئاشتی باکوری کوردستان و تورکیا، ئەوەی لەلایەن سەرۆکی پکک بەرێز ئۆجەلان دەستپێکراوە.
8. لەگەڵ پاراستنی ماف و داخوازیەکانی کوردان و خەلکی کوردستان ؛ ئاشووری، ئەرمەن، کلدان، عەرەب، تورک، فارس، قەرەج و هتد.. و ئاین و مەزهەب و بیرو باوەڕەکانی ئاینی لە کوردستان؛ ئیسلام، کریستیان، جولەکە، ئاتەیست، عەلەوی، ئێزدی، شیعە، یارسان و کاکەیی و هتد..لە زەمینەی کۆمەڵی دیموکراتی، سۆسیال، سێکۆلاردا بپارێزرێت.
9. لە ڕۆژئاوای کوردستان سیستەمێکی دیموکراتیک، سۆسیال و سەکۆلار بنیاد بنرێ و، لە سەرەتادا لەشکر، ئاسایش پۆلیس و هەموو دام ودەزگا و میکانیزمەکانی بەڕێوەبردن لە سەر بنەمای یەکبوون ئۆرگانیزە و بنیاد بکرێ.
10. داوا لە ئەمەریکا، یەکێتی ئەوروپا و دەوڵەتەکانی تر بکرێ، کە پ ک ک لە لیستی تیرۆر دا دەربهێنرێ.
11. داوا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکرتووەکان و دەزگا نێونەتەوەیەکان بکرێ، کە لە چارەسەری کێشەی کوردستاندا عادیلانە و دادیار بن و، ڕێ لە بەردەم چارەسەریەکی دیموکراسی خۆشکەن و، پشتگیریی بدەنە خەڵکی کوردستان.
12. بانگی دەوڵەتی ئێران بکرێ کە کۆتایی بە لە سێدارەدان، توندوتیژی و بنپێکردنی مافەکانی کورد و کوردستانیان بێنێت و لەگەڵ سیاسەتمەدارانی پێشەنگی کوردستان دەست بە گفتوگۆ و چارەسەری بکات.
13. کنک بانگی دینامیکە نەتەوەیی و نیشتیمانیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکات کە لە نێوانی خۆیاندا یەکێتیەکی کوالیسیۆنال پێک بێنن و لە بەرامبەر ڕژێمدا یەکبن، هەروەها لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێران دا ڕێککەوتن بکەن
14. کنک بانگی کوردستانیانی ڕۆژئاوای کوردستان ئەکات کە بە پەیمانەکەی هەولێری (تەموزی 2012) پابەند بن و لە دەوری ئەنجومەنی بڵندی کوردیدا کۆببنەوەز
15. کنک بانگی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەکات کە پرسی کەرکووک و ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان گرنگ بە هەند وەربگرێت و بگەڕێنرێنەوە بۆ ناو سنورەکانی هەرێم.
16. کنک بانگی گەلانی تورک، عەرەب و فارس دەکات کە بۆ دامەزراندن و بنیادنانی سیستەمێکی دیموکراتیک، سۆسیال و سەکۆلار پشتیوانی گەلی کورد و کوردستانیان بکەن، کە بە یەکەوە ژیانێکی ئاشتیانە، ئازادانە، یەکسان و دادوەرانە پێکبێت.
کۆبوونەوەی گشتی کنک ڕیفۆرمێکی تازەی پێکهێنا، مۆدێلی هاوسەرۆکایەتی ژنێک و پیاوێک قەبوڵ کرد و، هەروەها ژمارەی ژن لە کۆنسەدا زیادکرا. بۆیە پەیرەو و پرۆگرامی ک ن ک گۆڕانکاری بەسەردا هات. بۆ کۆنسەی بەڕێوەبەر و کۆمیتەی یاسایی هەڵبژاردن ئەنجام دران
بۆ هاوسەرۆکایەتی کنک ئەم بەڕێزانە هەڵبژێردران
1. نیلوفەر کۆچ
2. تاهیر کەمالیزادە
بۆ کۆنسەی بەرێوەبەر ئەم بەڕێزانە هەڵبژێردران
1. زوبێر ئایدار
2. ئادەم ئۆزۆن
3. ڕۆژان حازم
4. دلشا ئۆسمان
5. سۆنگول کارابولوت
6. جۆرج ئاریۆ
7. سرور کەمانگەر
8. ڕۆدی مەلەک
9. ڕەفیق غەفور
10. نیزامەتین تۆگوچ
11. مەدەنی فەرحۆ
12. نادیا مزوری
13. بەهزاد پیرموسا
ئەندامانی یەدەک
1. سەمیرە عەبدوڵڵا
2. د. بەنگی حاجۆ
3. شەهلا حەفید
بۆ کۆمیتەی یاسایی ئەم بەڕێزانە هەڵبژێردران
1. ناسر ڕەسولی
2. خالد عەزیزۆگلۆ
3. ژاڵە محەمەدی
4. ئەحمەد کارەموس
5. فەریدە مەحمود
یەدەک
1. هندرین ئامێدی
2. یەشار کوچوک ئاسلان
کۆبوونەوەی گشتی (کۆنگرەی 13) ی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لە ڕۆژی یەکەمیدا ئەم ڕاگەیاندنە 11 مادەییەی خوارەوەی ڕاگەیاند:
1. کوردستان وڵاتی کوردو کوردستانیانە و گەلی کوردستانیش مافی سروشتی خۆیەتی کە خۆی چارەنووسی خۆی دیاری بکات.
2- 2. کۆبوونەوە بە پێکهاتە بەرزە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکەی خۆیەوە ئەوە دەستنیشان دەکات کە تێکۆشانی ڕزگاری کوردستان بە هەستێکی بەرزی نەتەوایەتی و نیشتیمانی تا سەرکەوتن و ڕزگاەر بوون بەردەوامی بە خەبات بدات.
3- 3. دیموکراتیزەکردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە تەواوەتی قەبوڵ بکرێت و بە ناساندنی ستاتۆ دەسەڵاتداری کورد و کوردستانەوە ئەوە پێک دێ. بۆیە ئەو دەوڵەتانەی کە ڕاستەوخۆ بە کوردستانەوە بەیوەندن و ئەوانەی بە ناڕاستەوخۆ پەیوەندیدارن، پێویستە ئەم ڕاستی یە ببینن و بەو پێیە بەرهەڵستکاریەکانیان ئاشکرا بکەن و داخوازەکانی کورد و کوردستانی جێبەجێ بکەن. هەروەها لە سەرەتادا کەرکووک و هەموو ناوچەکانی دەرەوەی دەسەڵاتی هەرێمی باشووری کوردستان بگەڕێنرێنەوە بۆ سەر کوردستان و ڕێز لە سنورەکانی کوردستان بگیرێت.
4. کۆبوونەوە پێشهاتەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بە گرنگ دەبینێت و، دوا بە دوای دەستکەوتوەکانی باشوور، ڕۆژئاوایش دەستکەوت ئەبینێت و بانگی کوردستانیان دەکات کە ئەم هەردوو دەستکەوتە سەنگەریانە بپارێزن..
5. لە باکور پرۆسەیەکی نوێ دەستی پێکردووە، لەسەر داخوازەکانی نەتەوەیی و دیموکراسی لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا دا گفتوگۆ دەکرێ. ئێمە ئەو ئینسیاتیڤە نوێیەی بزووتنەوەی نەتەوەیی باکور بە ڕەواو ماقوڵ دەبینین و پشتیوانی لێ دەکەین، بانگی هێز و کەسایەتیە نەتەوەیی و نیشتیمانیەکان دەکەین کە لەناوخۆیاندا یەکێتییەکی پتەوو کامڵ پێکبێنن تا ئەو هەوڵ و پرۆسەیە سەربکەوێ. هەروەها ئێمە بانگی دەوڵەتی تورکیاش دەکەین داخوازە ڕەوا و دیموکراسیەکانی کوردستانیان جێبەجێ بکرێن و، لە سەرەتادا بەڕێز ئۆجەلان و هەموو زیندانیانی سیاسی ئازاد بکەن.
6. کۆبوونەوەکەمان چوار ڕێزە کۆنفەرانسەکانی ئامەد، هەولێر، ئەنکەرە و برۆکسل لە پلانکردنی پرۆسەی "ئاشتی و دیموکراسی" ی لە تورکیا، کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا وەک پلاتفۆرمێکی گرنگ دەبینێت.
7. خەبات و تێکۆشانی نەتەوەیی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان گەیشتۆتە قۆناغێکی نوێ، پێویستە هێزە نەتەوەیی و نیشتیمانیەکان بە گوێرەی پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خۆیان لە سەر زەمینەی یەکێتیی نەتەوەیی و نیشتیمانی ڕێکبخەن و بۆ بە دەستخستنی ستاتۆی نەتەوەیی و دیموکراتیک خۆیان ئامادە بکەن.
8. کۆبوونەوە بە دەنگێکی بەرز بانگی کورد و کوردستانیان دەکات کە یەکڕیزی ناوخۆیی لە سەر ئاستی هەرە بڵند دا دروست بکەن و بەرەو پێشەوەی ببەن. گەرەنتی پاراستنی دەستکەوت و سەنگەرە نەتەوایەتی و نیشتیمانیەکان ئەم یەکێتییە ناوخۆییەیە.
9. کۆنگرە بە ڕوونی تەئکید لەوە دەکاتەوە کە لە چارەسەری کێشە و پرسی کوردستاندا کورد و کەمایەتییە ئەتنیک و ئاینیەکانیش بەرامبەرن و خاوەنی کوردستانن. پێویستە لە ناو کوردستاندا سیستەمی دیموکاتیک، ئازاد و یەکسان، دادوەرانە و سێکۆلار بنیاد و پیادە بکرێت.
10. کۆبوونەوە عەقڵیەتی پیاوسالاری لە ناو کۆمەڵگای کوردی کوردستان دا بۆ دیمۆکراتیزەبوونی ناوخۆیی، بە ئاستەنگێکی گەورە دەبینێت و بانگی هەموو خەلکی کوردستان دەکات کە لەسەر زمانی ئازادی و یەکسانی ڕەگەزی، کۆمەڵگایەکی دادیار و عادیلانە بەپێی هەموو بەها پیرۆزەکانی مرۆڤایەتی بنیاد بنرێ.
11. کۆبوونەوە بانگی ئەمریکا، ڕوسیا، یەکێتی ئەوروپا، نەتەوە یەکگرتوەکان و دەوڵەتان دەکات کە کێشە و پرسی کورد و کوردستان و، بە تایبەتی لە چارەسەری پرسی ڕۆژئاوای کوردستان دا دادیار بن و پشتیوانی لە داخوازە ڕەواکانی کورد و کوردستانیان بن.
کۆبوونەوەی گشتی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان ( کۆنگرەی 13.)
26 ی گوڵان 2013 – 25 برۆکسل