ماوەیەکی زۆرە لەپێناو قازانجی کەم و کورت و چەند پڕۆژەیەکی گیرفان پڕکردندا، چەند کۆمپانیایەک بێ گوێدانە بەها مێژوویی و کلتوریەکان، گردو شاخ و خانووی دێرین و شوێنەواری ناسراوی کوردستان تێکدەدەن، ڕۆژێک لە دهۆک گۆڕستانێک، ڕۆژێکیش لە هەولێر گردێک و گۆڕستانێکی مێژوویی، ڕۆژێک لە کۆیە ڕیزە خانویەکی دێرین، دوێنێش لە سلێمانی خانوەکانی مەڵکەندی و سابونکەران و شێخان و ئەمڕۆش گردێکی مێژوویی ناسراوی ئەم شارە بەناوی گردی(دێ کۆن).
گردی(دێ کۆن) و ئەو ئاسەوارانەی تیایدایە، مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی بابلیەکان، ئەم گردە لە نزیک سەرچناره و لەساڵی (1943)وە مۆزەخانەی عێراقی بەیەکێک لە شوێنەوارە مێژوویەکانی کوردستان و عێراق ناساندویەتی، مێژووەکەشی وەک شارەزایان باسی دەکەن دەگەڕێتەوە بۆ (3500)سێ هەزارو پێنج سەد ساڵ لەمەوپێش !!
ئێمە وەک ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی، چالاکوانان و ژینگە دۆستان، تەنها ئەرکمان خەبات و تێکۆشان نیە لەپێناو خواستەکانی ئەمڕۆدا، بەڵکو داکۆکی کردن لەمێژوو کلتور بەئەرکی سەرەکی خۆمان دەزانین، ئێمە بڕوامان وایە کە هەرنەتەوەیەک مێژووی نەبێت ئایندەشی ڕون نیە، بۆیە شەڕکردنمان لەسەر مێژوومان و کلتورمان بۆ زامن کردنی ئایندەی نەوەکانمانە.
لێرەدا پەیاممان بۆ کۆمپانیاکانی بواری وەبەرهێنان ئەوەیە کە چەند دینار و دۆلارێک ئەگەر بۆ ئەمڕۆ بەنرخ بێت، ئەوا شوێنە مێژوویەکانمان بۆ ئەمڕۆ و ئایندەمان زۆر بەنرخ ترن، بۆیە دەبێت دەست هەڵگرن لەم تێکدان و کاولکاریەی بەرامبەر مێژوو کلتوری ئەم وڵاتە دەیکەن.
دەبوایە کۆمپانیاکان هێندەی بایەخ دەدەن بە قازانجی مادی خێرا، ئەوەندە و زیاتریش بایەخیان بە قازانجی مەعنەوی و مێژوویی ئەم وڵاتە بدایە، ئاخر خۆ دەکرا لەگەڵ پڕۆژەکەی(گوندی نالی) ی کۆمپانیای نالیا ئەو گردە مێژووییەی بهێشتایەتەوە و بیکردایەتە مۆزەخانەیەکی شارستانی نەک کاولکردنی (گردی دێ کۆن).
پەیامیشمان بۆ چالاکوانان، شوێنەوار ناسان و ژینگە دۆستان ئەوەیەکە با نەهێڵین مێژووی ئەم شارە و شارەکانی تری کوردستان و مێژووی ئەم نەتەوە و وڵاتە بخرێتە بەردەم کێلی شۆفڵەکانی وەبەرهێنانی هەڵە!!
با داواکاری گشتیش کاری یاسایی خۆی بکات و نەهێڵێت ئەم کارە نەشیاوانە بێ سزای یاسایی گوزەربکات.
26-06-2013
ڕێکخراوو کەسایەتیە پشتیوانەکان:-
• گروپی سولی ئۆن.
• کۆمۆنەی شار.
• ڕێکخراوی سروشت
• ڕێکخراوی ئاورینگ
• ڕێکخراوی هیوا
• ڕێکخراوی CDO.
• ڕێکخراوی کورد – ماد.
• ڕێکخراوی ئایندە بۆ داکۆکی لە مافەکانی گەنجان.
• ڕێکخراوی ئازادی لاوانی کوردستان – سەنتەری سلێمانی.
• ڕێکخراوی CDDO.
• ڕێکخراوی پشک.
• کۆمەڵەی ژینگەی سەوزی کوردی.
• کۆمەڵەی کوردستانێکی سەوز.
• تۆڕی هاوڕێیانی ژینگە.
• تۆڕبەندی ئیکۆپۆتامیا بۆ داکۆکی لە ژینگەی میزۆپۆتامیا.
• کۆمەڵەی ئافرەتانی کوردستان.
• ڕێکخراوی WTDO.
• کەمپینی حەڤدە ملیۆنی دژی کاولکاری شوێنەوارەکان.
• شوێنەوارناس عبدالرقیب یوسف.
• سەنتەری ڕاهێنانی دیموکراسی.
• پارێزەر ڕازاو أحمد شریف.
• ڕێکخراوی (WADI) ئەڵمانی.
• ڕێکخراوی WOLA.
• ڕێکخراوی شەیدا
• ڕێکخراوی دەریا
• ڕێکخراوی چرۆ بۆ داکۆکی لە منداڵان
• ڕێکخراوی ئایندە بۆ داکۆکی لەپرسەکانی گەنج.
• سەنتەری گەشەپێدانی چالاکی لاوان.
• کۆمەڵەی کوردستان بۆ ڕاهێنەرانی مافەکانی مرۆڤ KAHT.
• ڕێکخراوی KSDO.
• ڕێکخراوی مەسەللە.
• کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان.
• ڕێکخراوی PDO
• یەکێتی گشتی قوتابیانی کوردستان.
• کۆمەڵەی داکۆکی لەخاک و سەروەر شاری سلێمانی و دەوروبەری.
• ئەکرەمی ساڵحی ڕەشە.
• ڕێکخراوی فیوچەر بۆگەشەپێدانی تواناکانی گەنجان.
• ڕێکخراوی کیدۆ
• ڕێکخراوی DHRD
• سەندیکای کرێکاران
• ڕێکخراوی YAO
• ڕێکخراوی ژینگە پارێزی بازیان.
• ڕێکخراوی سایە.
• ڕێکخراوی سارا.
• ڕێکخراوی ڤاز
• ڕێکخراوی ئەزمون.
- 27-06-2013