ناو: شەوکەت
نازناو: دکتۆر شەوکەت بامەڕنی
ناوی باوک: یەعقوب بازید
ساڵی لەدایکبوون: 1947
شوێنی لەدایکبوون: شارەدێی #بامەڕنی# ی شاری #دهۆک#
$ژیاننامە$
ڤێرتەرنەر و سیاسەتمەدار، ساڵی 1989 لە کۆنگرەی دەیەم بە ئەندامی یەدەگی کۆمیتەی ناوەندی هەڵبژێردراوە، ساڵی 2003 بەرپرسی لێژنەی لقی 14ی موسڵ بووە، ساڵی 2009 بە فەرمانێکی کۆماری بە باڵیوز لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق دامەزراوە، ساڵی 2010 نوێنەری کۆنگرەی سێزدەیەمی #پارتی دیموکراتی کوردستان# لە شاری #هەولێر# بووە، ساڵی 2010 لە کۆنگرەی سێزدەیەم مێدالیای بارزانی نەمری پێبەخشراوە.
ساڵی 1947 لە شارەدێی بامەڕنێی پارێزگای دهۆک لە دایکبووە، له ساڵی 1963 قوتابی قۆناغی ئامادەیی بووە لە قوتابخانەی دواناوەندی دهۆک، بە تۆمەتی ئەندامێتی لە یەکێتی قوتابیانی کوردستان لە دادگای سەربازیی هەمیشەیی موسڵ بە ساڵ و نیوێک بەندکردن سزا دراوە، ساڵی1965 لە کۆلێژی کشتوکاڵی زانکۆی موسڵ وەرگیراوە، ساڵی 1971 ئەندامی لێژنەی کۆلێژی کشتوکاڵی زانکۆی موسڵی سەر بە لقی نەینەوای یەکێتی قوتابیانی کوردستان بووە، ساڵی 1972 بەکالۆریۆسی لە پزشکی ڤێرتەرنەری لە زانکۆی بەغدای بەدەست هێناوه. شارەزای زمانەکانی کوردی، عەرەبی، فارسی و ئینگلیزییە.
$خەباتنامه$
ساڵی 1962 لە قۆناغی ئامادەیی لە قوتابخانەی دواناوەندی دهۆک پەیوەندی بە ڕیزەکانی یەکێتی قوتابیانی کوردستانەوە کردووە، شەوکەت یەعقوب بازید ساڵی 1970 ئەندامی لێژنەی ناوچەی موسڵ سەر بە لێژنەی لقی یەک بووە، لە ڕێکەوتی 07-07-1972 پەیوەندی بە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەوە کردووه، ساڵی 1973 بەرپرسی فەرمانگەی ڤێرتەرنەری #چۆمان# سەر بە پارێزگای هەولێر بووە، ساڵی 1975 لەدوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ڕووی کردووەتە شانشینی ئێران، ساڵی 1975 بەرپرسی ئۆردوگای پەنابەرانی ڕەبەت لە ئێران بووە، ساڵی 1975 لە بنکەی ڤێرتەرنەری نەغەدە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کاری کردووە، ساڵی 1975 لە ئۆردوگای پەنابەرانی وەک وانەبێژی خۆبەخش و سەرپەرشتی تاقیکردنەوەی قوتابخانەی ناوەندی زمناکۆ و قوتابخانەی دواناوەندی زمناکۆ لە ئۆردوگای زێوەی پەنابەرانی باشووری کوردستان کاری کردووە و سەرپەرشتی لەچاپدانی بەڵگەنامەی دەرچوونی کردووە. لە کۆتایی ساڵی 1975 بۆ شاری قەزوین لە ناوەڕاستی ئێران گوازراوەتەوە و لە بنکەی ڤیتەرنەری ئەم شارە بە شێوەیەکی کاتی دامەزراوە و دواتر لە کشت و پیشەسازی برایانی جاف دامەزراوە، ساڵی 1979 بووەتە ئەندام لق لە لێژنەی لقی هەشت لە تاران، ساڵی 1986 ئەندامی کۆنفڕانسی پشتیوانی گەلی عێراق لە شاری تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران بووە، ساڵی 1989 لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەی دەیەم بە ئەندامی یەدەگی کۆمیتەی ناوەندی هەڵبژێردراوە، لە ڕێکەوتی 13ی کانونی دووەمی 1990 بە ئەندامی لێژنەی پەیوەندییەکانی ئێرانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەستنیشان کراوە، ساڵی 1991 بەرپرسی مەکتەبی ڕاگەیاندن بووە، ساڵی 1993 نوێنەری کۆنگرەی یازدەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان یەکگرتوو لە شاری هەولێر بووە، لە ڕۆژی سێشەمەی #12-01-1994# دا بە یاوەری سەرۆک #مەسعود بارزانی# سەردانی محەمەد ئەکبەر هاشمی ڕەفسەنجانی سەرۆککۆماری ئیسلامی ئێرانی کردووە، ساڵی 1999 نوێنەری سنووری لێژنەی لقی یەکی دهۆک بووە لە کۆنگرەی دوازدەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان ، لە 31ی ئەیلوولی 2003 بەرپرسی لێژنەی لقی 14ی موسڵ بووە. لە ساڵی 2010 نوێنەری کۆنگرەی سێزدەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری هەولێر بووە، لە ڕۆژی 15-12-2010 لەبەر خەبات و بەرخۆدانی لە شۆڕشی ئەیلوول، شۆڕشی گوڵان، قۆناغی ڕاپەڕینی باشووری کوردستان و قۆناغی سەروەری لەلایەن سەرۆک مەسعود بارزانییەوە میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە. [1]