ناو: شیروان
ناوی باوک: حەمید حەمەدئەمین قادر
ناوی دایک: قەدریە سەعید قادر
شوێنی لەدایکبوون: شارۆچکەی #شەقڵاوە#
ساڵی لەدایکبوون: 1963
شوێنی شەهیدبوون: شاری #هەولێر#
ساڵی شەهیدبوون: 1987
$ژیاننامە$
شێروان حەمید حەمەدئەمین قادر لە ساڵی 1963 لە شارۆچکەی شەقلاوە لەدایکبووە، ئەندامى یەکێتى قوتابییانى کوردستان بووە، لە خۆپیشاندانى شارى شەقڵاوە دژى ڕژێمى بەعس لە ساڵى 1987 بەشداریکردووە، بەمهۆیەوە دەستگیر دەکرێت و لەسێدارە دەدرێت.
قوتابی قۆناغی ئامادەیی بووە لە ئامادەیى شەقڵاوە. دایکى ناوى (قەدریە سەعید قادر) بووە، خاوەنی سێ برا بووە بە ناوەکانی ( شوان حەمید – مەریوان حەمید – کامەران حەمید) و چوار خوشکیشى هەبوون بە ناوەکانی (پەخشان – ڕێزان – بەهار – ڤیان ) . شێروان حەمید خێزاندار نەبووە و سەرقاڵی خوێندن و کاری سیاسی بووە.
$خەباتنامە$
لە قۆناغی خوێندنی ئامادەیی پەیوەندی بە ڕیزەکانی یەکێتی قوتابییانی کوردستان کردووە و یەکێک بووە لە ئەندامە چالاکەکانی ئەم ڕێکخراوە لە شارۆچکەی شەقڵاوە.
لەهەمانکاتدا باوکی ناوبراو پەیوەندییەکی باشی هەبووە لەگەڵ پێشمەرگەکانی دۆڵى بالیسان، بۆیە مانگانە چەند جارێک ناوبراو نامە و کەلوپەلی پێویستی گەیاندووەتە هێزی پێشمەرگە.
پێشڕەوی خۆپێشاندەرانی ساڵی 1987ی شارۆچکەی (شەقڵاوە) ى کردووە، ڕۆژێک دوای خۆپێشاندانەکە خۆی و تەواوی ئەندامانی خێزانەکەی دەستگیردەکرێن، دوای یەک مانگ لە دەستگیرکردنیان لە ئەمنی هەولێر خۆی و باوکی لە سێدارە دەدرێن و شەهید دەبن و هەر ئەمن خۆی لە گۆڕستانێکی بە کۆمەڵ لە شاری هەولێر بە خاکیان دەسپێرن، تا ساڵی 1991 گۆڕە بە کۆمەڵەکە هەڵدەدەنەوە و هەر بنەماڵە و شەهیدی خۆی لەو شوێنە بەخاکدەسپێرێتەوە کە خۆى دەیەوێ. [1]