ئەحمەد محەمەد وەتمان ناسراو بە شەهید (مامۆستا ئەحمەدی سناعە)، لە ساڵی 1950 لە شارۆچکەی #چوارتا# لەدایک بووە. لە ناوچەی #شارباژێڕ# بووەتە مامۆستای شۆڕش، لە سەرەتای ساڵانی شەستەوە تێکەڵ بە کاروانی خەبات بووە.
لە ساڵی 1976 دا پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانی کۆمەڵەوە بە هاوڕێ سوورە و پاشانیش بە هاوڕێ گمۆ ناسراوە کردووە.
لەڕۆژی #12-04-1989# ڕێکخراوی #سلێمانی# #کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان# دەکەوێتە بەر شاڵاو و پەلاماری دائیرەی ئەمنی سلێمانیەوە، بەهۆی چەند خۆفرۆشیەکەوە زۆر لەئەندامانی چالاک و بەتوانای ئەو ڕێکخراوە بەلێپرسراوەکەیانەوە (جەباری حاجی ڕەشید) ئەگیرێن.
لە پێش هەمویانەوە مامۆستا ئەحمەدی سەناعە دەگیریت. ئەوکاتە مامۆستا ئەحمەد لێپرسراوی چاپەمەنی و بڵاوکراوەی ڕێکخراوی سلێمانی بووە، لە مالەکەیدا تانیعە و ڕۆنیو و کۆمەڵیک بەڵگەنامەی کۆمەڵە و یەکێتی دەگیریەت.
لەکتێبی شەهیدان (جەباری حاجی ڕەشید و هاورێکانی) بەشیکی زۆر لەو زیندانیانە کە حوکم دەدرێن و دوای ڕاپەڕین ئازاد دەبن، یاداشت و بیرەوەرییەکانی ئەو ڕۆژگارەی ناو زیندانیان گێراوەتەوە، بە تایبەت ڕۆژانی ئەمنەسورەکە کە چۆن بێبەزەی و درندانە جەلادەکان ڕەفتاریان لەگەڵدا کردوون، .
چۆن دائیرەی ئەمن ویستویەتی بە هەرنرخێک بێت تەواوی ڕێکخستنی سلێمانییان پێ ئاشکرا بکات،
هەروەها هەر لەو کتێبەدا بەشێوەیەکی گشتی باس لە خۆڕاگری و وورە بەرزی ئەو پۆلە تێکۆشەرەی ناو زیندان کراوە، لەناویاندا ئەحمەد سناعە وەک هاورێکانی باسیان کردووە، هیچ شێوازیەکی لێدان و ئەشکەنجە و هەڵواسین نەماوە کە لەگەڵیدا بەکارینەهێنن، لەماوەی نۆ مانگ دا کەم ڕۆژ هەبووە هەڵواسین و لێکۆڵینەوەی نەبێ، بەڵام لەگەڵ ئەو هەموو زەبر و زەنگەش دا جەلادەکان نەیانتوانیوە سەری بەرزی پێ نەوی بکەن و قەڵای وورە و خۆراگری بلەرزێنن، بە جوامێری و ئازایەتی خۆی جەلادەکانی سەرسام کردوە و هەر ئەوانیش ناوی پاڵەوانی زیندان یان لێ ناوە،
تا ئەو کاتەی لە سێدارە ئەدرێت و خۆی ئەکات بەقوربانی ڕێکخستن و هاوڕێکانی تاقە ووشەیەک نادرکێنێ.
ئەحمەد سناعە لەگەڵ چوار هاوڕێی تردا (جەباری حاجی ڕەشید، وەستا بکری دارتاش، حەمە ڕەحیم، عەتای حاجی ئەحمەد) لە #16-10-1990# حوکمی لەسێدارەدانیان بۆ دەردەکرێت و لە #18-11-1990# لە سێدارە دەدرێن.
لەپاش خۆی چوار ڕۆڵەی بەجێ هێشتووە, ناوەکانی (هیوا، هێرۆ، هێشوو، هێڤار).[1]