ڕۆژێک سەرۆک جاشێک پێنج دینار دەدات بە ڕەسوە شێتی گەرمکان : ڕەسوە شێت لێی وەرناگرێت، بۆی دەکات بە 10 دینار هەر وەریناگرێت سەرۆک جاشەکە دەڵێت : چییە دەڵێی هەر پێت کەمە ؟ ڕەسوە شێت دەڵێت نەوەڵڵا، بەڵام وەڵڵایی حەیفە تۆ بەو گەوادییە پەیدای بکەیت و منیش لێتی بستێنم !