بەپێی ئامارێکی بەڕێوبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژ بەژنان، تەنها لەمانگی ئایاری ئەمساڵدا نزیکەی 600 حاڵەتی توندوتیژی جۆراوجۆر دژی ژنان لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان تۆمارکراوه و له و ژمارەیەش چوار حاڵەتی کوشتن و 17 حاڵەتی دەستدرێژی سێکسییە.
سلێمانی، ئاوێنەنیوز: بەپێی ئامارەکەی بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژ بەژنان، لەمانگی ئایاری ڕابردودا کۆی گشتی حاڵەتەکانی توندوتیژی لەناوچە جیاجیاکاندا 589 حاڵەت بووە کە بریتییە لە:
کوشتن (4) حاڵەت، خۆکوشتن (6)، سوتان (24)، خۆسوتاندن (11)، سکاڵا (536)، دەستدرێژی سێکسی (17).
بەبەراورد بەمانگی ئایاری ساڵی ڕابردو، ژمارەو ڕێژەی توندوتیژییەکان زیادیانکردووە، بەجۆرێک ساڵی ڕابردو، لەمانگی ئایاردا 428 حاڵەت تۆمارکراوە، بەڵام ئەمساڵ ژمارەکە بۆ 589 حاڵەت بەرزبۆتەوە.
بەگوێرەی ئامارەکە کە ماڵپەری وارڤین بڵاویکردۆتەوە، حاڵەتەکانی توندوتیژی بەم شێوەیەیە:
هەولێر:
لەسنوری پارێزگای هەولێر زۆرترین حاڵەتی توندوتیژی تۆمارکراون و کۆی گشتی حاڵەتەکان (198) حاڵەتەو ئەوانیش بەم شێوەیەن: کوشتن (3) حاڵەت، خۆکوشتن (3)، سوتان (7)، خۆسوتان (4)، سکاڵا (179)، دەستدرێژی سێکسی (2).
سلێمانی:
لەروی ژمارەی حاڵەتەکانی توندوتیژییە بەچوارەم ناوچەی سنوری ئیدارەی هەرێم هەژمار دەکرێت و کۆی گشتی حاڵەتەکانی توندوتیژی لەسنوری ئەو پارێزگایەدا، (93) حاڵەت بووە، بەم شێوەیە: کوشتن (0) حاڵەت، خۆکوشتن (2)، سوتان (2)، خۆسوتان (3)، سکاڵا (79)، دەستدرێژی سێکسی (7)، بەبەراورد لەگەڵ ناوچەکانی دیکەدا، لەسلێمانی دەستدرێژی سێکسی پلەی یەکەمی بەرکەوتووە.
دهۆک:
کۆی گشتی حاڵەتەکانی توندوتیژی لەسنوری ئەو پارێزگایەدا (108) حاڵەت بووە، بەم شێوەیە: کوشتن (0) حاڵەت، خۆکوشتن (0)، سوتان (3)، خۆسوتان (3)، سکاڵا (101)، دەستدرێژی سێکسی (1).
ئیدارەی گەرمیان:
کۆی گشتی حاڵەتەکانی توندوتیژی لەسنوری ئیدارەی گەرمیاندا، بەرادەیەکی بەرچاو کەمبونەتەوەو تەنیا (48) حاڵەت تۆمار کراون و ئەوانیش دابەشبون بەسەر ئەم شێوازانەی توندوتیژیدا: کوشتن (0) حاڵەت، خۆکوشتن (1)، سوتان (0)، خۆسوتان (0)، سکاڵا (47)، دەستدرێژی سێکسی (0).
ئیدارەی ڕاپەڕین:
کۆی گشتی حاڵەتەکانی توندوتیژی لەسنوری ڕاپەڕیندا، ڕوی لەهەڵکشانەو بەدووەم ناوچەی سنوری ئیدارەی هەرێم هەژمار دەکرێت لەروی زۆری حاڵەتەکانی توندوتیژیەوەو کۆی گشتی حاڵەتەکانیش لەماوەی مانگی ئایاری ڕابردودا (151) حاڵەتەو دابەشبون بەسەر ئەم شێوازانەی توندوتیژیدا: کوشتن (1) حاڵەت، خۆکوشتن (0)، سوتان (12)، خۆسوتان (1)، سکاڵا (130)، دەستدرێژی سێکسی (7).
- 10-07-2013