بەپێی ئەو ئەنجامانەی وەزارەتی پەروەرده و بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بڵاویانکردۆتەوە، ڕێژەی دەرچوان بەسەرجەم بەشەکانیەوە لە24.7 % بووە، بەشی زانستی 21.20 % و بەشی وێژەیی 27.50 بووە و بەشی پیشەیش 29.56%. هاوکات لەسەر ئاستی هەرێم لەڕوی ڕێژەی دەرچونەوە پارێزگای سلێمانی لەپلەی یەکەمدایە.
سلێمانی، ئاوێنەنیوز: ئەمڕۆ دوشەممە، ئەنجامی کۆتایی ئەزمونە گشتییەکانی قۆناغی 12ی ئامادەیی بۆ ساڵی خوێندنی 2012- 2013 ڕاگەیەنراو بەپێی ئاماری وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان، ڕێژەی دەرچون بەهەمو بەشەکانیەوە لە 24.7 % بووە، بەشی زانستی 21.20و بەشی وێژەیی 27.50 بووە و بەشی پیشەیش 29.56 بووه.
بەپێی ئامارەکە بۆ بەشەکانی زانستی و پیشەیی، لەپەروەردەی هەولێر ڕێژەی دەرچون 35.15% بووە، لەپەروەردەی سلێمانی 43.85%، پەروەردەی دهۆک 30.86% و پەروەردەی گەرمیان 33.85% بووە.
بۆ بەشی وێژەیش لەسەر ئاستی هەرێم ڕێژەی دەرچون لە 34.56% بووە، بەجۆرێک لەپەروەردەی هەولێر 31.49%، پەروەردەی سلێمانی 44.36%، پەروەردەی دهۆک 29.36% و پەروەردەی گەرمیان 40.30% بووە.
لەلایەکی دیکەوە بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، نەجمەدین عەلی، لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پەروەردەی سلێمانی لەسەر ئاستی هەر سێ پارێزگاکەی هەرێم لەڕوی ڕێژەی دەرچونەوە لەپلەی یەکەمدایە بەمجۆرە:
رێژەی دەرچوانی وێژەیی لە 34.11%، ڕێژەی دەرچوانی زانستی 22.94%و ڕێژەی دەرچوانی پیشەییش لە 36.30% بووە.
- 15-07-2013