سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە مافی ڕۆژنامەنوسان
بەیاننامەی ڕۆژنامەوانی
پارێزەرانیش نامانپارێزن
سلێمانی، 16ی تەموزی 2013– سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە مافی ڕۆژنامەنوسان ئیدانەی دەسدرێژی بۆ سەر پەیامنێری کەناڵی knn دەکات و ڕایدەگەیەنێت "پاریزەر"یش هاتە ناو لیستی توندوتیژی بەارمبەر بە ڕۆژنامەنوسان.
روداوەکانی ماوەی ڕابردوو ئاماژەی ڕوونن کە پاراستنی ژیانی ڕۆژنامەنوسان و بەشێک نین لە پلانی حکومەت. سەروەری یاساو ڕێزگرتن لە یاسای کاری ڕۆژنامەنوسی، جارێ نوسراوی سەرکاغەزن و ڕۆژنامەنوسان ناپارێزێت.
• هۆشمەند سادق، پەیامنێری کەناڵی knn بە سەنتەری میترۆی وت" لەلایەن پارێزەرێکەوە بە ناوی سەنگەر هادی پەلامار درام، بە بۆکس ئاگام لە خۆم نەماو پاشان بردیانم بۆ نەخۆشخانە" جەختیکردەوە" کاسێتەکەیان پێشتر لێسەندین و کامێراکەشیان شکاند"
• هاوکار حەمەد، پەیامنێری کەناڵی پەیام لە شاری هەولێر،بەربەیانی 9ی تەموز، لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا، هەڕەشەی کوشتنی لێدەکرێت " کاتژمێر 1:20 بەرەبەیان کەسێک پەیوەندی پێوەکردم هەڕەشەی کوشتنی لێکردم بە قسەی خۆی دەمدرێژیم کردوە"
سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە ڕۆژنامەنوسان ئیدانەی ڕەفتاری ناشارستانی بەرامبەر بە پەیامنێرەکەی کەی ئین ئین دەکات. تیمەکەیان بەشێک نەبون لە لە ململانێی هەڵبژاردنی پارێزەران و ئەو ڕەفتارەی بەرامبەریان کراوە، ڕەتدەکەینەوە.
سەرهەڵدانەوەی توندوتیژیی و هەڕەشە بەرامبەر بە ڕۆژنامەنوسان شکاندنی کەرەستەکانی پەیامنێران پێمان دەڵێت جارێ یاسای کاری ڕۆژنامەنوسی، ڕۆژنامەنوسان ناپارێزێت و "پارێزەر"یش هاتە ناو لیستی توندوتیژی بەارمبەر بە ڕۆژنامەنوسان.
- 16-07-2013