ناو:سلێمان
نازناو: مام سلێمان تەپەسپی
ناوی باوک: ئەحمەد عەزیز ئەمین میروەیس
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #سۆفی وەند#
ڕێکەوتی شەهیدبوون: #08-04-1988#
شوێنی شەهیدبوون: گوندی #هۆمەربل#
$ژیاننامە$
شەهیدی فەرماندە (مام سلێمان تەپەسپی)
یەکەم شەهیدی بەرگری لەڕووبەڕووبوونەوەی شاڵاوی ئەنفال..
شەهیدی فەرماندە (سلێمان ئەحمەد عەزیز ئەمین مریوەیس) لە ساڵی (1952) لە گوندی (سۆفی وەند) سەربەناوچەی #گەرمیان# لەدایکبووە، هەژاری ودەستکوورتی بنەماڵەکەی نەیهێشتووە بچێتە قوتابخانە، وە زۆر چالاکانە بەشداری شۆڕشی ئەیلولی کردووە، بەهەرحاڵ پاش هەرەس شەهید غەمباری یەکی بێشووماری زۆری کێشا بە بۆنەی لەناوچوونی شۆڕشی ئەیلول، بەڵام زۆری پێ نەچوو ئەستێرەیەک لە ئاسمانی کوردایەتی درەوشایەوە وهەڵهات بەناوی (شۆڕشی نوێی گەلەکەمان بەڕابەڕایەتی هەڤاڵ مام #جەلال تاڵەبانی#) .مام سلێمان لە #20-01-1976# پەیوەندیکردووە بەکۆمیتەی ئاگری #کەرکووک#ی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان، لەبەرزیرەکی و کوردپەروەری خۆی کراوە بەلێپرسراوی شانەی سەرەکی ژمارە (2) ی ڕێکخستنەکانی نێو شاری #کفری#، لە ساڵی (1980) پەیوەندی کردووە بەهێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە و بووەتە پێشمەرگە لە هەرێمی (5) ی قەرەداغ، و بەشداری دوو کۆنفراسی کۆمەڵەی کردووە یەکەم لە (زەردەلیکاو) و دووەم لە (تەکیە) و ساڵی (1982) بووە بەفەرماندەی مەفرەزەی لەکەرتی ڕێکخستنی کفری، پاشان بەهۆی چاونەترسی و بەتوانایی خۆی یەوە لە ساڵی (1985) کراوە بەجێگری کەرتی (2) ی تیپی (53) ی شێروانە، وبەشداری زۆربەی زۆری شەڕەکانی (سەرکردایەتی وگەرمیانی) وەکوشەری گوندەکانی (زینانە، توکن، ژاڵان، پیازەجاڕ، خاڵەبەگ، گۆمەزەرد کەماڵەیی، سەیدخەلیل عەلیان کۆن، سەیدجەژنی، هۆمەربل1987، گرتنی هەردوو شارەدێی سەنگاو، قادرکەرەم، شاخی زەردە، گرتنی 11 ڕەبیەکەی کفری کەشەهید بورهان فەریق کوڵەجۆی زەنگابات شەهید بوو) کردووە، لە شەڕی (گۆمەزەردی) ی کەماڵیدا زۆر بەسەختی بریندار دەبێت.مام سلێمان خۆشەویستی نێو هەڤاڵاکانی و ناوچەکە بووە، هەر بۆیە بە (مام سلێمان تەپەسپی) ناسرابووە، بەڵام بەداخەوە لە ڕۆژی 08-04-1988 سنگی خۆی کردە قەڵغان بۆبەرگریکردن لەشاڵاوی ئەنفال بۆ ئەوەی خەڵکی ناوچەکه و کوردستانی زیاتر ئەنفال نەکرێت، لە گوندی (هۆمەربل) ی گەرمیان شەهید دەکرێت و دەبێتە یەکەمین شەهیدی بەرگری لەڕووبەڕووبوونەوەی شاڵاوی ئەنفال، بەهۆی ئەو بارودۆخە دژوارەوە کەبەسەرمیللەتەکه ماندا هات نەتوانرا پرسەی بۆ دابنرێت، لە دوای خۆی چوار منداڵی چاوگەشی بۆ کوردستان بەجێهێشتووە بەناوەکانی (جەبار، سیروان، فاتیمە، سنوور) نابێت ئەوەمان بیربچێت (گوڵە ئەحمەد فەتاح) ی خێزانی نموونەی باشترین ئافرەتی وەفادارە بۆ پێگەیاندنی منداڵەکانی.
هەزاران سڵاو لەگیانی پاکی (شەهید مام سلێمان تەپەسپی) و سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کورد و کوردستان.[1]