کاندیدی پارتی بۆ پەرڵەمانی کوردستان لە 2013دا
لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان 110
کاندیدی 24
CV
سالار عوسمان
بڕوانامەی خوێندن:
1. دبلۆم کارگێری
2. بەکالۆریۆس لە زمان و ئەدەبی کوردی
3. ماستەر لە ئەدەبی نوێ
4. ئێستا قوتابی دکتۆرام لە فەلسەفەی ئەدەب
کاری رێکخراوەیی:
1. لە ساڵی 1986 پەیوەندیم کردووە بە رێکخستنەکانی پارتیمان
2. ئەندامی کارای سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان
3. ئەندامی یەکێتی نووسەرانی کورد
4. ئەندامی کۆمەڵەی هونەر و وێژەی کورد
ئەرک و بەرپرسیەتی:
1. بەرێوەبەری رادیۆی هەرێم
2. بەرێوەبەری گوڵان TV
3. بەرێوەبەری (ئێرە هەولێرە) رادیۆی لقی دوو
4. جێگری بەرپرسی مەکتەبی راگەیاندنی لقی دوو
5. ئەندامی مەکتەبی ناوەندی پەیوەندی نیشتمانی کوردستانی پارتی دیموکراتی کوردستان.
6. ئەندامی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
7. بەرێوەبەری گشتی دەنگی کوردستان
8. سەرنووسەری رۆژنامەی هەولێر
بەرهەم و چالاکی:
1. بەرهەمە چاپکراوەکان:
1. نووسینەوەی باران - شیعر
2. لە دامێنی وشەدا - وتاری رۆژنامەنووسی
3. المطر یعشق الارض - شیعر (وەرگێرانی: ئەرخەوان)
4. وتارناسی - نامەی ماستەر
5. ماجەرای زامدار - ئامادەکردن بە هاوبەشی
6. هێرمینۆتیکا - لێکۆڵینەوە
2. بەشداری کردن لە چەندین خولی کلتووری و راگەیاندن و سیاسی لە نێوخۆ و دەرەوەی وڵات
3. پێسکەش کردنی چەندین کۆڕ و سمیناری کلتووری و سیاسی لە ناوەندە رێکخراوەیی و کلتووریەکانی کوردستان.
4. مامۆستای وانەبێژ لە زانکۆی سەلاحەدین.
5. بەشداری کارا وەک میوان لەمەڕ پرسە گەرمەکان لە میدیاکانی کوردستاندا [1]