ناو: محەمەد
نازناو: مەلا محەمەدی #شارەزوور#ی
ناوی باوک: مەلا ساڵح سۆفی ئەبوبەکر قادر
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #کەچەڵی# سەربە شارۆچکەی #سەیدسادق#
ساڵی لەدایکبوون: 1947
ساڵی کۆچی دوایی: 1987
مەلا محەمەدی شارەزووری، یەکێک لە مامۆستا ئایینییە هەرە زانا و مەرد و ڕاستبێژ و بەهەڵوێستەکانی کوردە، سەرباری ئەوەی گەلێک خوێندەوار و شارەزابوو، بەو تەمەنە کەمە پڕ لە دەربەدەرییەشەوە کە ژیا، خاوەنی کۆمەڵێک پەرتووکی گرنگ و بە بایەخە، مێژووی ئەو وەکوو مامۆستای ئایینی پڕپڕە لە هەڵوێستی مەردانەو هەقبێژی.
وەکو خۆی دەڵێت:، =KTML_Bold=شانازیی پێوە دەکات کە لە ساڵانی هەشتاکاندا لە ماوەی سیوشەش ڕۆژدا، شەش جار لەلایەن هێزەکانی #بەعس#ەوە چواردەوری ماڵەکەی دراوەو دەستگیرکراوە=KTML_End=.
ئەو هەمیشە لە وتارەکانی ڕۆژی هەینیدا، دژی ڕەفتارەکانی بەعس وەستاوەتەوە و، لە یەکێک لە وتارەکانی ڕۆژی هەینیدا لە مزگەوتی گەورەی #سەیدسادق#، لەناوەڕاستی وتاری هەینیدا، هێزەکانی بەعس هەڵدەکوتنە سەر مامۆستا و لەنزیکی مینبەرەکە و لەپێشەوەی مزگەوت دەبێتە هەرا و دەنگەدەنگ، کاتێک نوێژخوێنانی دواوە دەپرسن کەچی ڕوویداوە، #حاجی قادر# دەڵێت دیسان بەعس هاتوونەتەوە بۆ گرتنی مەلا محەمەد، ئەگەر مەلا محەمەد خراپ بڵێت و ڕاستییەکان ئاشکرا نەکات خوا دەیگرێت، ئەگەر ڕاستییەکانیش بڵێت ئەوا بەعس دەیگرێت.
لە بەرانبەر بێدەنگنەبوونی بەرانبەر ستەم و ستەمی حیزبی بەعس، مامۆستا شارەزووری تووشی ئازار و دەربەدەری و زیندان بوویەوە و دواجاریش هەر لەو دەربەدەرییەدا کە بەهۆی حیزبی بەعسەوە بەسەریدا هاتبوو، لە ساڵی 1987 لە یەکێک لە گوندەکانی #بێتواتە#، بەهۆی وەرگەڕانی تراکتۆرەوە کۆچی دوایی کرد. [1]
مامۆستا محەمەد کوڕی مەلا ساڵحی کوڕی سۆفی ئەبوبەکری کوڕی قادرە و باوکی بە مەلا (ساڵحی زارا) ناسراوە، لە ساڵی 1947 لە گوندی (کەچەڵی) نزیک شارۆچکەی سەیدسادق لەدایکبووە پاشان لە ساڵی 1950 ماڵیان باردەکات بۆ سەیدسادق کە ئەو کات تەنیا چەند ساڵێکە درووستبووە.
لە ساڵی 1954 دەستی کردووە بە خوێندنی قورئانی پیرۆز و زانستە ئیسلامییەکان پاشان لە ساڵی 1960 کە حکومەتی ئەو کاتی ئێراق بڕیاری درووستکردنی 6 قوتابخانەی ئیسلامی دەدات و یەکێکیان لە #هەڵەبجە#ی شەهید دەبێت و مامۆستا محەمەد شارەزووری لە 22-9-1960 یەکەم وانەی تیادا دەخوێنێت، لە تەمەنی 21 ساڵیدا ژیانی هاوسەرگیری پێکدەهێنێت و خێزانی یەکەمی بەناوی (مینای کچی دەروێش ڕەشید) دەگوازێتەوە، دواتر لە ساڵی 1974 دەبێتە مەلا لە گوندی (گورگەدەر) ی ناوچەی شارباژێڕ، پاش هەڵگیرسانەوەی شۆڕشی کوردی ڕژێمی بەعس باردەکەن بۆ شاری #سلێمانی# و لە مزگەوتی (قەرەچێوار) لە گەڕەکی چوارباخ دەبێتە پێشنوێژی ئەو مزگەوتە، دواتر لە ساڵی 1975 دەگەڕێتەوە سەیدسادق و دەبێتە پێشنوێژی مزگەوتی گەورەی سەیدسادق کە پێشتر مامۆستا ساڵحی باوکی مەلا بووە لە هەمان مزگەوت دا، شێوازی وتارەکانی مامۆستا محەمەدی شارەزووری دووربوون لە کلاسیک و چاولێکەری و شێوازێکی زانستییانە و سەردەمیانە بووە. مامۆستا محەمەدی شارەزووری خاوەن چەندین پەرتووکی نایاب و گرنگە و بایەخی زۆری بە زانست داوە، سەرانی بەعس بەهۆی وتارە کاریگەرەکانی بەردەوام دەیانگرت و ئەشکەنجە و ئازاریان دەدا. لە یەکێک لە یاداشتەکانیدا دەڵێت:
جارێک وتارێکی زۆر توندم لەسەر بەرەی نیشتمانی خوێندەوە لە نوێژی هەینیدا هێرشێکی زۆرم کردە سەر ڕژێمی بەعس هەر لەو کاتەدا پیاوانی ڕژێم هاتن و لەگەڵ تەواوبوونی وتارەکەمدا قۆڵبەستیان کردم تەنانەت نەیانهێشت نوێژەکەی هەینییان بۆ بکەم و بۆیە ناچار باوکم نوێژی هەینی بۆ کردن.
هەروەها دەڵێت:
“هەر لەو کاتەدا بوو بە دەنگەدەنگ چونکە ڕیزەکانی دواوە نەیاندەزانی چی ڕوویداوە کەسێک بەناوی (خاڵە شێخ قادر) هەستا و وتی بابە چپەچپی چیتانە مەلا محەمەد لەنێوان خودا و بەعس گیری خواردووە ئەگەر ناحەق بڵێ خودا دەیگرێ و ئەگەر حەقیش بڵێت ڕژێمی بەعس دەیگرێت.
دواتر مەلا محەمەد شارەزووری لە ساڵی 1980 دەچێتە سلێمانی و لەوێ لە مزگەوتی (حاجی عەبدولڕەحمان بۆسکانی) دەبێتە مەلا، لە 17-3-1987 تەنیا چوار مانگ پێش مەرگی خۆی لە یاداشتنامەکەیدا نووسویەتی و دەڵێت: دەینتان بە ملم ئەوە مەلایەتی نەبوو من کردم، تەوقی ئەزازیل بوو چووە گەردنم هەتا ڕۆژی نووسینی ئەم یاداشتە 13 ساڵە من مەلام 13 پارووی ڕەحەتم نەخواردووە، هەناسەیەکی ئۆخەییم هەڵنەکێشاوە.
سەرەنجام لە ڕۆژی 25-7-1987 لەکاتێکدا لەسەر تراکتۆر دەبێت تراکتۆرەکەیان وەردەگەڕێت و بەهۆیەوە دەستبەجێ گیان لەدەست دەدات لە تەمەنی 40 ساڵیدا، لە مەراسیمێکی شایستەدا تەرمەکەی دەگەڕێتەوە سەیدسادق. [2]