کاندیدی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان - 2013
ژیاننامەی دوکتۆر هەژار عوسمان مەعروف
کاندیدی ژمارە 26 ی لیستی گۆڕانی 117
بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردوستان لە 09-21-2013
ناو: هەژار عوسمان مەعروف
ڕۆژی لە دایکبون: 02-01-1954
شوێنی لەدایکبون: شاری سلەیمانی - سابونکەران
شوێنی کار و ژیان شاری سلەیمانی
پیشە: پزیشکی پسپۆڕی دەرونی - دوکتۆرا لە ئەڵمانیا، مامۆستای زانکۆ، پێشتر بەکالۆریۆس
لە پزیشکی گشتی و نەشتەرگەری- زانکۆی بەغداد/ 1978
شارەزایی تر
جگە لە پیشەکەم : نوسەر (68 بابەتی دەرونی - کۆمەڵایەتی لە گۆشەی : لە هەناوی
کۆمەڵەوە، لە ڕۆژنامەی هاوڵاتی، ئێستا (گۆشەی کورت و پوخت) لە گۆڤاری
ئاوێنەکان دەنوسم، لە ساڵەکانی 1989 تا 2012 دەیان
بابەتی سیاسی و مێژویی لە ڕۆژنامە و ماڵپەڕە ئەلکرۆنیەکان)،
پێشکەشکاری بەرنامەی تەلەفیزۆنی- بابەتی دەرونی لە کەنالەکانی: ڕۆژ،
تیشک، KNN (دەرون وکۆمەڵ)، جەماوەر، پەیام، نالیا
چەندین دیدارم لەگەڵ کراوە لە ڕادیۆ ی نەوا و دەنگی گۆڕان
زمامزانی: کوردی سۆرانی: بە تەواوی و دروستی
کوردی کرمانجی: باش تا زۆرباش
عەرەبی: بە تەواوی و دروستی
فارسی: بە تەواوی و دروستی
تورکی: ئاستی بنەڕەتی
ئینگلیزی: بە تەواوی و دروستی
ئەڵمانی: بە تەواوی و دروستی (5 چیرۆک و بابەتێکی 30 لاپەڕەیی سیاسیم
لە ئەڵمانیەوە کردۆتە کوردی و بڵاومکردۆتەوە)
ڕەوتی سیاسی و پێشمەرگایەتیم :
لە مانگی 8 ی 1979 وە بوم بە پێشمەرگە تا سەرەتای 1985 لە ڕیزەکانی
کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردوستان- یەکێتی نیشتمانمی کوردوستان مامەوە،
من دوهەم دوکتۆری پێشمەرگەی ناو ی. ن. ک. کە لە شارەوە چوە شاخ، یەکەم
شەهید د.بەختیار بو. لە هەر 3 کۆنفرانسی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی
کوردوستان بەشداربوم، لە یەکەم وەک میوان، لە دوهەم و سێهەم وەک
ئەندامی هەڵبژێردراو لە لایەن پیشمەرگەکانەوە!
ژیانی ئاوارەیی:
سەرەتای 1985 تا مانگی 6 پەنابەر لە ئێران- جەهروم
مانگی 7 ی 1985 ژیان لە دیمەشق
مانگی 8 ی 1985 هەتا مانگی 9 ی 2010 ژیان و کارکردن لە ئەڵمانیا وەک پەنابەر.
ساڵی 1994 ڕەگەزنامەی ئەڵمانی م وەرگرت.
چالاکی لە ئاوارەییدا: بەشداری لە ئاستی دەسپێشخەری و سەرکردایەتیی دەیان چالاکی مەدەنی لە
ئەڵمانیا دژی ڕژێمی سەدام، سەرنجڕاکێشترینیان گرتنی (نوسینگەی هێڵی ئاسمانی
عێراق بو لە فرانکفورت لە ڕۆژی 23 ی 3 ی 1988 بە بۆنەی تێپەڕینی یەک هەفتە
بەسەر بۆمبارانکردنی کیمیاوی هەڵەبجە)، کە من وەک ڕێکخەری سەرەکی ئەو
چالاکیە لای پۆلیس ناسێنرام، وە لە گەڵ هاوڕیکانمدا سکاڵای دەوڵەتی ئەڵمانیا و
حوکومەتی سەدام لای دادگای فرانکفۆرت لە دژمان تۆمارکرا و بۆ چەند سەعاتێ
زیندانی کراین.
یەکێ لە دامەزرێنەرانی (کۆمەڵەی منداڵانی کورد لە تەنگانەدا) بوم، کە
کۆمەکمان کۆدەکردەوە بۆ لێقەوماوانی کوردوستان لە 1992 تا 1995، دو
قوتابخانەمان دروستکرد لە گوندی (تیمار- قەرەداخ) و (سابوراوا- دوکان)، کورسی
و پێداویستیی چەند قوتابخانەیەکمان لە پارێزگای سلەیمانی دابینکرد، بە سێ جار
نزیکەی 40000 (چل هەزار) مارک ی ئەڵمانی مان دابەشکرد بەسەر ئاوارەی کورد لە
ئۆردوگای سەریاس - ئێران، هەروەها بەسەر ئاوارەکانی گەرمیان لە(سیدسادق) و لە
ئۆردوگای (سمود)
بە دەسپێشخەریی من و (سیروان بابا عەلی) و(نەبەز جەلال) و چەند هاوڕێیەکی
تر لە مانگی 6 ی 2009 یەکەم کۆبونەوەی دامەزرێنەری بزوتنەوەی گۆڕان مان لە
ئەڵمانیا فرانکفورت سازدا.
بۆ (بزوتنەوەی گۆڕان) لە یەکەم هەڵبژاردندا لەم شارانەی ئەڵمانیا لە مانگی 6 و 7
ی 2009 دا 4 کۆڕم سازدا: میونیخ، هانۆڤەر، کۆلن، ئاخن.
ژیانی دوای ئاوارەیی:
01/10/2009 وە بە یەکجاری گەڕامەوە بۆ کوردوستان و وەک دوکتۆر دامەزرامەوە.
لە مانگی 10 ی 2010 وە وەک مامۆستا لە کۆلیژی پزیشکی زانکۆی سلەیمانی دامەزرام.
لە مانگی 1 ی 2011 وە بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی دەرونی شەهید سەلای موهەندس م بە خۆبەخش.
لە ڕاپەڕینی جەماوەریی 17 ی شوباتی 2011 دا لە ڕۆژی 21 ی شوباتەوە وەک
یەکێک لە سەرکردەکان و وتاروێژەکانی ئەو ڕاپەڕینە بەشداربوم، بە هۆی ئەمەوە
یەکێتی نیشتمانی کوردوستان ئەو شوقە 200 مەترچوارگۆشەیەی لە گوندی ئەڵمانی
پێیاندابوم لە ماوەی 24 سەعتدا پێیان چۆڵکردم و بە تۆپزی لێیان سەندمەوە!
چەندین جار میوانی تەلەفیزۆنی KNN بوم لە بەرنامە سیاسیەکاندا، وەک
ڕەخنەگرێکی شێلگیر لە دەسەڵاتی پارتی و یەکێتی بەرگریم لە سیاسەتەکانی
بزوتنەوەی گۆڕان کردوە.
هەروەها لە تەلەفیزۆنی سپیدە و نالیا لە هەواڵەکانیاندا دیداری کورتم لەگەڵ
کراوە.