سەگی کونە ماسیە و پاسی جڕتاوا دەکات.
کونە ماسی ناوی یەکێکە لە گوندەکانی کوردستان، بەیەکێک دەوترێت کە کارێکی پێسپێردرا بێت، ئارەزووی لێی نەبێت و نەیکات، کەچی لەولاوە بەخواستی خۆی، خۆی لە کاری کەسێکی تر هەڵقورتێنێت، کە نەکاری ئەوە، نەبەویش دەکرێت، واتە: کەسێک کاری سەرەکی خۆی نەکات، خۆی خەریک بکات بەکاری خەڵکییەوە.[1]