لە دايکبووی ڕواندزە، لە بنەماڵەيەکی تێکەڵ بە هونەر و ڕاگەياندن گەورە بووە، لە تەمەنی مناڵييەوە دەستی بەکاری ميديا کردووە، لە ڕادێۆی ئازادی پرۆگرامی منألانی پێشکەشکردووە، پاشان دەستی کردووە بە کاری هونەری، لە تيپی پاشای گەورە، ژەنياری کەمان بووە، لە 2003 تێکەڵی کاری ڕێکخراوەيی بووە، ماوەيەکيش بێژەر بووە لە ڕادێوی مەشخەڵان، لە 2008 لە ڕادێۆی زين کاريکردووە، لە 2011 دەستەی دامەزرێنەری گروپی ميوزيکی کچانی هەولێر بووە، لە پەيمانگەی تەکنيکی هەولێر دريژەی بە خوێندن داوە لە بەشی ڕاگەياندن، لە ساڵی 2013 لە کەناڵی کوردماکس بەرنامەيەکی بواری ئای تی پێکەشکردووە، پاشان بەرنامەی تەندروستی کە تا ئێستا بەردەوامە، ئاشتی دەڵێت: ئامانجم لە پێشکەشکردنی بەرنامەی تەندروستی هۆشياری تەندروستييە بە بينەر، ئاشتی ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات ڕاگەياندن بۆ ئه و زۆر گرنگە، دەڵێت: ڕاگەياندن بۆ من بۆتە بەشێک لە خانەکانی مێشکم، دوورکەوتنەوە لێی دابڕانە لە بەشێکی جەستەم، هەرگيز له و بڕوايە نيم دوور بکەومەوە لە ڕاگەياندن.
ئاشتی داوا لە هەموو خيزانيکی کورد دەکات، پاڵپشتی کچەکانيان بکەن بۆ سەرکەوتنيان له و بوارەی کاري تيدا دەکەن، يان خاوەن بەهرەن تێدا، وەک خێزانەکەی من لە پشت سەرکەوتنەکانی کچەکانيان بن، ئاشتی سوپاسی دايک و هاوسەرەکەی دەکات، کە تا ئه و قۆناغە هاوکار و پاڵپشتی ئه و بوونە لە سەرکەوتنەکانی.
ئاشتی هيوادارە ڕۆژێک بێت بتوانێت دەزگايەکی تايبەت بە ميديای هەبێت، هاريکاری ژن بکات لەوەی زياتر ڕۆڵ ببينن و يەکسانی بەديبهێن.