جوجەڵە لە کۆتایی پایز دەژمێردرێت
جوجەڵە: جوچکی مەلی تازەدەرهاتوو لە هێلکە (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) وەرزی بەهار باشترین وەرزە بۆ ئەوەی پەلەوەر چوچکی تێدا هەڵبهێنێت، بەڵام ئەو جوچکانەی لە وەرزی بەهاردا هەڵدێن، هەموویان گەورە نابن و پێناگە، تا وەرزی پایز هەندێکیان مرداردەبن، واتە: ئیش لە کۆتاییدا پارەکەی دەژمیردرێت، بۆ ئەوەی بزانرێت کە چەند دەستکەوت بووە.[1]