لەگەڵ دەستپێکردنی یەکەم ساتەکانی بانگەشەی هە ڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا، سەرجەم قەوارەکانی بەشدار، بەشێوەی جۆراوجۆر ولەئاستێکی بەرفراواندا کەوتنە بەکارهێنانی منداڵان. بەڕادەی ئەوەی کەهەم لەنێو سەیارەو هەم لەچادەو کۆڵانەکاندا وەک سەربازی زەخیرەی حزبەکان بۆ بانگەشەکردن، بەکار دەبرێنو دواتریش لەکەناڵەکانی ڕاگەیاندنەوە هەر لایەنە بەشانازیەوە وێنەکانیان نیشانی کۆمەڵگا دەدات. لەهەمووی مەترسیدارتریش ئەویە کەمنداڵان فێری کێبڕکێ حیزبەکان و توندوتیژی وفەرهەنگی دواکەوتوویی حیزبەکان ده کرێن و دەکرێنە بابەتی ڕیکلام بۆ بەدەستهێنانی دەنگی هاوڵاتیان. لەمەش زیاتر منداڵان لەم بانگەشەیەدا تا درەنگانێکی شەو لەسەر شەقامەکان ده مێننەوه کە دەبێتە مەترسی لەسەر ژیانیان بۆنموونە ڕووداوی تەقەکردنی چەند شەوی ڕابردوو یاخود ڕووداوی هاتوچۆ یان هەر ڕووداوێکی نەخوازراوی تر. ئەم کەشوهەوایەی کەقەوارە سیاسیەکان بۆ مناڵانیان خوڵقاندووە، لەکاتێکدایە کەڕۆژانە لەزمانی حزبەکانو کاندیدەکانیانەوە، بەڵێنی ژیانی ئارام و خۆشگوزەرانی دەبەخشنەوە،
بەکارهێنانی مناڵان لەبانگەشەی هەڵبژاردندا، نەک هەر کارێکی نامەدەنی وناهاوچەرخانەیە، بەڵکو پێشێلکردنێکی ئاشکرای مافەکەنی مناڵانە وبەهیچ جۆرێک ڕیگەپێدراونیە. بەتایبەتی کەبەکارهێنانی مناڵان بەپێی یاسا نیودەوڵەتیەکان وخودی یاساکانی مافی مرۆڤ لەهەرێمدا، بەکارێکی نایاسایی و پێچەوانە بەپرەنسیپی دورخستنەوەی مناڵان لەکاری سیاسیو حزبایەتی، ناسراوە. چونکە منداڵان ئینسانێکی بچووک وهەست ناسک وبێگەردن، بە تێکەڵ کردنیان بە دنیای سیاسەت وبەکارهێنانیان لە پرۆسەیەکدا کە هیچ پەیوه ندی بە تێگەیشتن و لێکدانەوەی ئەوانەوه نییە، ئەوان گیرۆدەی سەرکوتو گیانی ڕکەبەری سیاسیو حزبایەتی دەکات و لەسەرەتای ژیانیانەوە بەشیوەیەک لەشێوەکان ڕووبەڕووی توندوتیژی دەکرێنەوە.
ئێمە لەسەنتەری بەرگری لەمافەکانی منداڵانی کوردستان، ئەم جۆرە کردەوەیە بەدژی ژیان ومافەکانی مناڵانی کوردستان دەزانین وحکومەتی هەرێم بەرپرسیاردەکەین لەخوڵقاندنی ئەم دۆخە بۆمناڵان وداواش لەبەرپرسیارانی یەکە ئەمنی وکارگێڕیەکانی حکومەت لەئاست سەرجەم شاروشارۆچکەکاندا دەکەین کەهەنگاوی خێراو توند بگرنەبەر بۆ بەرگرتن بەبەکارهێنانی مناڵان لەلایەن قەوارەسیاسیەکانەوە و بەهیچ جۆرێک ڕێگای پێنەدەن.
هاوکات سەنتەری بەرگری لەمافەکانی مناڵان سەرۆکی سەرجەم قەوارە سیاسیەکان، ئاگاداردەکاتەوە لەبەکارهێنانی مناڵان بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن ودەست لەم ڕەوشتە نامەدەنیو نایاسایە هەڵگرن.
ئێمە لەسەنتەری بەرگری لەمافەکانی منداڵانی کوردستان، لەسۆنگەی مافەکانی مناڵانەوە وەک چاودیڕێک سەرنجی هەڵسوکەوتی سەرجەم لایەنەکان دەدەینو هەرلایەنێک بەهەرئاستێک مناڵان بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بەکاربەرێ ولەدژی ژیانو مافەکانیان هەڵسوڕێ، وەک تۆمەتبارێک چاوی لێدەکەینو بۆ بەسزاگەیاندنیان ڕیگای یاسایی لەبەرامبەردا دەگرینەبەر..
سەنتەری بەرگری لەمافەکانی منداڵانی کوردستان
08-09-2013