ەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی ئاماری 7 ساڵی هاتنی گەشتیارانی بۆ شارەکە ڕاگەیاند، بەوتەی بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی گەشت و گوزاری سلێمانی-ش ئامارەکە ئەوە دەسەلمێنێت کە ساڵ بە ساڵ ئەم هەرێمە و بە تایبەت شاری سلێمانی هەنگاو دەنێت بەره و بوون بە شارێکی گەشتیاری لە ناوچەکەدا.
ئارام شوانی بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی گەشت و گوزاری سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژناتمەنووسیدا لە هۆتێل ڕامادا ئاماری هاتنی حەوت ساڵی ڕابردووی گەشتیارانی بۆ شاری سلێمانی ڕاگەیاند.
لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەدا ئارام شوانی ئاماژەی بە ڕێژەی زیادبوونی هاتنی گەشتیاران دا بە بەراوردکردن لەگەڵ حەوت ساڵی ڕابردوو کە ساڵ بە ساڵ خۆشبەختانە ڕوو لە زیادبوون بووە.
بەگوێرەی ئامارەکەی گەشتوگوزاری سلێمانی ساڵی 2008 بەراورد بە ساڵی 2007 هاتنی گەشتیاران بە ڕێژەی 53% زیادیکردووه و ساڵی 2009 بەراورد بە ساڵی 2008 هاتنی گەشتیاران بە ڕێژەی 35% زیادیکردووە.
ئەوەش خراوەتەڕوو کە ساڵی 2010 بەراورد بە ساڵی 2009 هاتنی گەشتیاران بە ڕێژەی 41% زیادیکردووە و ساڵی 2011 هاتنی گەشتیاران بەراورد بە ساڵی 2010 بە ڕێژەی 37% زیادیکردووە و ساڵی 2012 بەراورد بە ساڵی 2011 هاتنی گەشتیاران بەڕێژەی 18% زیادیکردووە.
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی گەشت و گوزاری سلێمانی وتیشی: "کۆی گشتی هاتنی گەشتیاران لە2013/1/1 وە تا 2013/8/31بریتی بووە لە دووسەد و پەنجا و دووهەزار و سەد و پەنجا ودوو گەشتیار.
راشیگەیاند کە "ئەگەر ساڵی 2012 بە نموونە وەربگرین بەراورد بە ساڵی 2007 ئەوا ڕێژەی هاتنی گەشتیاران بە ڕێژەی 380% زیادیکردووە کە ئەمەش ڕێژەیەکی دڵخۆشکەرە و ئەوە دەسەلمێنێت کە ساڵ بە ساڵ ئەم هەرێمە و بە تایبەت شاری سلێمانی هەنگاو دەنێت بەره و بوون بە شارێکی گەشتیاری لە ناوچەکەدا.
- 14-10-2013