لە کۆی 450سکاڵای لایەنە بەشداربووەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، 320 سکاڵایان ڕەتکراوەتەوە، "بەهۆی لاوازی سکاڵاکانەوە".
هێمن مامەند، ئاوێنەنیوز: سەرچاوەیەک لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەمڕۆ(چوارشەممە) بەئاوێنەنیوزی ڕاگەیاند، لە کۆی 450سکاڵای لایەنە بەشداربووەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، 320 سکاڵایان ڕەتکراوەتەوە، "بەهۆی لاوازی سکاڵاکانەوە".
وتیشی، پێدەچێت ئەنجامی دەنگی لایەنە بەشداربووەکانی هەڵبژاردنەکە، هەروەک ئەوەی ڕاگەیەندراوە بمێنێتەوە و نەگۆڕێت.
- 16-10-2013