ە ماوەی چەند مانگی ڕابردودا بە هەزاران هاوڵاتی خۆرئاوای کوردستان کە لە باشوری کوردستان دەژیان گەڕاونەتەوە زێدی باوباپیریان.
بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی "فورات نیوز" ئەو زانیاریانەی لەبەرپرسانی دەروازەی سنووری سێمالکا و ئاسایشی ڕۆژئاوای کوردستان بەردەست کەوتون، لەماوەی سێ مانگی ڕابردوو زیاتر لە 26هەزار و 800 پەنابەر لەباشووری کورستانەوە گەڕاونەتەوە سەر زێدی خۆیان لە خۆرئاوای کوردستان.
لە درێژی ئەو هەواڵەدا هاتوە، ئەندامێکی ئاسایشی خۆرئاوای کوردستان بەناوی دڵبرین عەفرین) کە لەدەروازەی سنووری نێوان باشووری کوردستان و خۆرئاوا ئەرکدارە ڕایگەیاندووە" لەماوەی سێ مانگی ڕابردوو لە سنووری گوندی (شەریک)ەوە 10هەزار و 488 پەنابەر لەباشوورەوە گەراونەتەوە سەرماڵ و موڵکی خۆیان. هەروەها سەرچاوەکان دەستنیشانیان کرد کە بەرێگەی گوندی (کەلەها تاوس) و (گردەسوور) کە وەک ڕێگایەکی قاچاغ دەناسرێت، لەماوەی مانگێکدا زیاتر لە 300پەنابەر لەباشووری کوردستان گەراونەتەوە خۆرئاوا.
لای خۆشیەوە، ئەندامی کۆمیتەی پەیوەندیەکانی دەروازەی سنووری سێمالکا نوری ڕەشید ڕایگەیاند، ڕۆژ بەرۆژ ژمارەی ئەو پەنابەرانەی لەباشووری کوردستان دەگەرێنەوە سەر زێدی خۆیان ڕوولەزیاد بوونە و هەندێک جار ڕۆژانە هەزارکەس زیاتر دەگەرێتەوە.لەسەرەتای مانگی تەموز تا 14ی تشرینی یەکەم ژمارەی ئەو پەنابەرانەی لەباشووری کوردستان گەراونەتەوە زیاتر لە15هەزار و412 کەسە.
- 22-10-2013