ئاگاداری هاوڵاتیان دەکەین کە ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی9-11-2013 لە هۆڵی ئوتێڵ(پەرێژ) لە سەرچنار/ خوارئوتێلی (ئەبوسەنا)، هەردوو حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق و کوردستان و بنەماڵەی هاوڕێ ئازاد، هەڵدەستن بە سازدانی مەراسیمێک بۆ ڕێزنان لە ژیان و خەباتی هاوڕێ ئازاد ئەحمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق و ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان.
هاورێ ئازاد ئەحمەد ئێوارەی ڕۆژی 30-10-2013 لەلایەن گروپێکی تیرۆریستەوە لە شاری کەرکووک تیرۆرکرا.
مەراسیمەکە کاتژمێر 2،30 ی دوانیوەڕۆ دەست پێدەکات و تا کاتژمێر 4.30 ی ئێوارە دەخایەنێ. لە مەراسیمەکەدا سەرباری وتەی سیاسی و پەیامی لایەنەکان، یادەوەری و چالاکیەکانی هاورێ ئازاد پیشان دەدرێت.
بۆ پەیوەندیگرتن :
07707679334 - 07700475533 - 07709102237
سکرتاریەتی مەکتەبی سیاسی
حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق و کوردستان
4-11-2013