لە زرینگانەوەی هەڵاتنی خۆر و لە ناڵەی دایک، سروودی ئازادی دەڵێمەوە
زۆرلە مێژە کە شەو بووەتە مۆڵگەی نێچیرڤانە چاوبرسییەکان و زرینگانەوەی شە و بانگەوازییە بۆ نێچیری گرانبەها و دوورە دەست. ئەرێ ڕاو و نێچیر لەم وڵاتە بۆ کەیف و خۆشی نییە، بەڵکوو تەنیا بۆ زیادەڕۆیی و تێنەگەیشتن و مەیلە نابەجێکانه.
بۆ نێچیرڤانێکی بێ هەست و بێ ئینساف هەر جۆرە نێچیرێک دەتوانێ هەڵخەڵەتێنەر بێت. گیرەم نێچیرەکە لە شوێنێ ئەستەم بێت و خاوەن ویژدان. جەوانێک کە خۆی بە شۆرشگێر، بەرحەق و خاوەن درووشمی مرۆڤدۆستی دەزانێ، وەک ئەو ئاسکە ئەندام ناسکە وایە لە چاوی چەقەڵە چاوچنۆکەکاندا.
چەکێک کە لە سەر شانی جەوانێکی پارێزەری یەکییەتی و مرۆڤایەتییە، بە هەڵکەوت دەتوانێ پلاپیتکەی تفەنگەکەی لە خۆڕاوە چەرکاندبێ.
بەڵێ من شێرکۆ مەعارفیم، ئەو تێرۆریستەی تۆمەتبار بە دژایەتی لە گەڵ خوا کرام. کە بێجگە لە خۆشەویستی مرۆڤەکان و لاواندنەوەی منداڵان، دڵسۆزی ژینگە و خەونی ئاشتی، ڕامانێکی بۆمب ئاسا لە سەرمدا و خەیاڵی خۆش لە سەرمدایە. ڕاوکردنی من بۆ چەقەڵە شەو پەرەستەکان و دوژمنانی ڕووناکی و خۆشەویستی دایک، وەک تەپڵی سەرکەوتن وایە بۆ ئەوان، دیارە ناتوانن لە تاریک ترین شەویشدا بەر بە هەڵاتنی خۆر بگرن. من تێرۆریستترین ڕۆڵەی ئاربابا، تەنانەت لەو کاتەی بە دیلیش گیرام مەیلی تەقەی چەکهم نەبوو، هیواکانم تێرۆرنەبو و تووندووتیژیم بە خەیاڵیشدا نەدەهات، ئەوەی ئە و ڕۆژە لە سەرشانم بوو، جانتایەکی پڕاوپێ لە خۆشەویستی مرۆڤ و کۆڵێک هەستی مرۆڤانە.
ئەو نامەیە لە لێڵترین شەوەکاندا دەنووسم کە هاوکات هیوای هەڵاتنی ڕۆژ سڵاوێکی گەرمم لێدەکات و ئێستا نزیکترین دەنگ و ئاشنا ترین ڕووخسار، دایکمە، کە ئێستاش هیوای ئەوە لە سەرمدایە کە بۆ جارێکی تر لە باوەشی گرم، بەڵام مەخابن خۆشەویستی بۆ دایک و دایکی وڵات لەو بەندیخانەیەدا هیچ دەرفەتێک نادا بە من بیانبینم.
درەوشاوەترین خۆرەتاو و ئەستێره، بەرین ترین دەریا و سەرکەش ترین کێوەکانی ژینگە، کە باڵیان بە سەر چارەنووسمدا کیشاوە، وادەکات نە هیواکانم لە ئەستێرە و نە لە دەریای دایکم و نە لە خۆڕاگری کێو ناتوان دەست هەڵگرم، بەڵکوو بە هیوای باوەشی دایک، عەشق بە ئازادی و بەڵینی مرۆڤایەتی، سەدان شەو و ڕۆژی تر تێپەێ دەکەم و بەردەم من جەوانێکی کوردی زەحمەتکێش، و شۆڕشگێری دەڤەری شەو بێداران دەمێنمەوە و ئێستا دەبێ بڵێم : ئەوەی کە دەبوو ئێمە بە ڕاستییەکان بگەیێنێت خۆی لێی بێ بەرییە. تەنیا ڕاستتیێە کە ئازادی مسۆگەر دەکات.
من نە بۆ لەبار بردنی ڕاستی و مرۆڤایەتی هەنگاو دەنێم بەڵکوو هەر هەنگاوێک کە دەپێوم، لە ڕاستی نزیکتر و زیاتر بوومە پێشمەرگەی مرۆڤایەتی. ئەرێ من پێشمەرگەی جاویدانی، پێشمەرگەی دووربوونەوە لە وەحشیگەری و هاوباوەشیم لە گەڵ ئازادی و لە ناو ئەو زاڵمانەدا کە بە خەیاڵی خۆیان دەتوانن بە لە ناو بردنم لە دارستان جیام کەنەوە، بە بێ هیچ ترس و دڵەراوکێیەک، بڵیند و بەژن ڕێک، بە دڵێکی پڕاو پێ لە هیوا و هۆمێد دێمەوە و دەبمە هاوڕێی ئەستیێرەکانی ئەو ئاسمانە خەم ڕەوێنە.
شێرکۆ مەعارفی
زیندانی سەقز
15ی ڕەزبەری ساڵی 1392ی هەتاووی